تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014، 2015، 2016 دابەش دەكرێت




















































پاش دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017، پارەی گەنمی ساڵەكانی  2016، 2015 و 2014 دەدرێت بە 
جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
ئەشواق جاف، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە (خەڵك)ی راگەیاند، لەدوای جەژن پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵەكانی 2017، 2016،2015  و 2014 دەدرێت بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی “لە قۆناغی یەكەمداو لە پاش جەژنی قوربان، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017، دابەش دەكرێت، كە لە ئێستادا چەكەكانی سلێمانی و دهۆك گەیشتوون، لە ماوەی داهاتوشدا چەكەكانی هەولێر دەگەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە پارە تەرخانكراوە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵەكانی 2016،2015  و 2014.
ئاشكراشیكرد، حكومەتی بەغداد دەیەوێت، تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017، دابەش بكات، پاشان پارەكانی دیكە بداتە جوتیاران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *