باندێکی گەورەی دزیکردن دەستبەسەر دەکرێت.

                        شارەزوور نیوز – کاروان کەریم

شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە قەزای سەیدسادق لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن، کە زیاتر لە ٣٠ تاوانی دزیکردنیان ئەنجام دابوو.

عقید حکیم عەزیز، بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی سەیدسادق لە لێدوانێکیدا بە سایتی (شارەزوور نیوز)ی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی پولیسی قەزای سەیدسادق بەهاوکاری بنکەی پۆلیس توانیان باندێکی دزی کردن دەست گیربکەن”.

وتیشی، “ئەو باندە زیاتر لە 30 کاری دزیکردنیان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام داوە، وە چەند جارێکیش لە قەزای سەیدسادق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو باندە دانیان ناوە بە سەرجەم ئەو دزیکردنانە دنیان ناوەبەتاوانەکانیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕیز دادوەر دەستگیرکراون”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *