شارەزوور نیوز هۆکاری خاوی هێڵەکانی فاستلاین ئاشکرا دەکات.

                        شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور دوایان لە سایتی”شارەزور نیوز”کرد بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ کێشەی خاوی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلاین بکەن، لەو بارەیەوە لێپرسراوی بنكەی فاست لاين لە هەلەبجەى تازە و ناحیەی زەرايەن جەختی کردەوە” کە کێشەکە تەکنیکییە و لە ماوەیەکی نزیکدا چاک دەکرێت”.

هاوار عمر، لێپرسراوی بنكەی فاست لاين لە هەلەبجەى تازە و ناحیەی زەرايەن لە لێدوانێکیدا بۆ “شارەزوور نیوز” وتی، “بەهۆى كێشەى سوتانى كارەباى كۆمپانيايى “فاست لاين”ەوە بۆ ماوەى ۲کاتژمێر بەشداربووە بەڕيزەكانمان بێ بەش بوون لەهێلەكەمان”.

وتیشی، “خۆشبەختانە تيمى تەكنيكى فاست لاين كيشەكەيان جارەسەر كرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا “فاست لاين” لە بارى ئاسايى خۆيدایە و داواش دەکات لە هەر كەموكورتيەک هەیانبێت بیانبورن”.

جەختیشی کردەوە، “دلنيابن بە هەوڵێکی جدی و بەتينەوە كار ئەكەين لەم خزمەت كوزارييە گەورەدا، هەول دەدەین کە بەردەوام ئیشێکی باشتر پێشکەش بە بەشداربوانمان بکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *