ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنوس لەشارەزوور دروست دەبن.



                        شارەزوور نیوز – ئاشتی کەریم

لەقەزای شارەزوور گروپی هێما بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور  خولێکی بێبەرامبەر بۆ بواری ڕاگەیاندن کرایەوە، لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان بە بەشداربوان بەخشی.

زانکۆ ڕەباتی، یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری خولەکەی کردووە و بۆ “شارەزوور نیوز”وتی، “من وەک بەژداربوویەک خۆشبەختانە توانیم بەژداری لە خولێکی ڕاگەیاندنی پڕاکتیکی بکەم، کە لە لایەن گروپی هێما بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور کرایەوە لە قەزاکەدا.

وتیشی، “بەداخەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندن گرنگی بە قەزا و ناحییەکان نادەن، هەر بۆیە ئومێدەوارم بتوانرێت دەزگایەکی میدیای بۆ ئەو ئارەزوومەندانەی کە حەزیان لە کاری میدیای و ڕۆژنامەنوسی هەیە بکرێتەوە”.

بژار دەباغ، ڕۆژنامەنوس و مامۆستای خولەکە بۆ “شارەزوور نیوز” گوتی، “خۆشبەختانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە قەزای شارەزوور خولێک کرابویەوە کە من وەکوانەبێژ وانەکانی بە پڕاکتیکی دەموتەوە”.

وتیشی، “لە ڕۆژی یەکەم تایبەتمانکرد بۆ چۆنیەتی  خۆ ئامادەکردنی ڕۆژنامەنوس بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی، وە ڕۆژی دووەمیش بەشوەیەکی پراکتیکی وە ئەو بابەتانەی کە ھەبوو زیاتر  وەک پیامنێرێک لەکاتی ڕاستەوخۆدا باسی ڕوداوەکان و خستنە ڕوی زانیاریەکان دەکات و چۆن بتوانێت ئەو پەیامەی هەتە بیگەیەنیت بە بینەر”.

بە پێی زانیاریەکانی “شارەزوور نیوز” لەماوەی ڕابردودا زۆرترین خولی ڕاگەیاندن لەقەزای شارەزوور کراوەتەوە و ژمارەیەکی کەم پەیوەندی بە میدیاکانەوە کردووە بۆ ئەوەی کاربکات، لەو بارەیەوە ئەو ڕۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەش کرد، “ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەژدابوان پەرە بەتواناکانی خۆیان نادەن و وە قەزای شارەزوور لەناوەندی شارەکانەوە دوورە، وە دەکرێت ئەو کەسانە پەرە بەتوانا شاراوەیە نەدات کە ناخیدا هەیە و قەیرانی داریش دەکرێت بەشێک لە وەرنەگرتنی ڕاگەیاندکار”.

محمد حاجی، سەرپەرشتیاری گروپی هێما بۆ “شارەزوور نیوز”وتی، “کردنەوەی ئەم خولانەی و جۆرێک لە باکگراوندی معریفەیتە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز و ویستی ئیشی ڕۆژنامەنوسیان ھەیە ئەمەش بۆ ئەوەی ھەم تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە و لەگەل ئەوتوانایەی کە ھەیانە لە بواری ڕاگەیاندندا بەکاری بێنن”.

ئەلبومی وێنەکان…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *