ئافرەتانی شارەزوور ڕوودەکەنە مەلەوانگەو هۆڵەکانی وەرزش و لەش جوانی ‌

 ئامادەکردنی شیلان قازی – کەویار مستەفا
لە سەدانێکمان بۆیەکێک لە هۆڵەکانی وەرزش لەدەڤەرەکەدا هۆڵی تەوارمان بەسەر کردەوە،جێی باسە ئەم هۆڵە دەکەوێتە ناو بینای ڕێخراوی ئافرەتانی سەربە قەزاکە.چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ڕاهێنەری هۆڵەکەدا کرد ‌‌(شەهلا مەجید مستەفا) کەماوەی 10 ساڵ دەچێت وەک ڕاهێنەر کاری کردووە لەچەند شوێنێک،بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت لێرە دەستی بەکارکردووە.وەک خۆی دەڵێت لە پێناو باشتر کردنی تە ندروستی ئافرەتان و هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەت کردن بەناوچەکە لەیرە بەردەوامە.لە پرسیارێکمان دەربارەی ڕێژەی سەردانی کردنی ئافرەتان تا چ ڕادەیەکە؟ ئاماژەی بەوەکرد لەسەرەتادا ڕێژەیەکی کەم سەردانایان کردوون کە ئەوەشی بۆچەند هۆکارێک گەڕاندەو یەکێک لە هۆکارەکان دابو نەریت و هۆ کارە کۆمەڵیەتیەکان بووە،بەڵام لەئێستادا بەردەوام ڕێژەکە لەزیاد بوندایە. دڵ خۆشی خۆی دەرخست با زیاد بوونی ئەم ڕێژە ئەگەر چی لەو هۆڵەشدا نەبێت ئەم ڕاهێنەرێتی.سەبارەت شێوازی وەرزش کردنەکە و تەمەنی بەژدار بوان ئەوەی ووت کە تەمەنی بەشدار بوان لەهەموو ئاستەکاندایە کە شتێکی تایبەتی کردووە بۆ منداڵان ئەو منداڵانەی ئاستی گەشەیان کەمە ئەم تەمارینیان پێ دەکات.جۆری ڕاهێنانەکان چەند جۆرێک بەکاردێنێت،یەکێک لە ڕاهێنانەکان تەمارینی گشتیە بۆ هەموو ئاستەکان یەکێکی تر لە تەمارینەکان بۆ ئەوەنەن کێشیان لە 90 کیلۆ زیاترە جۆرێکی تر لەو ڕاهێنانە (سکوات)ەگەورە کردنی شان و قۆڵوو بەشەکانی تری جەستە .ئاماژەی بەوەکرد لە پرۆژەی دایە بۆ ئافرەتانی دوو گیان خول بکاتەوە وە داوایەکی زۆریشی لەسەرە بەڵام بەهۆی نە بوونی کاتەوە تائێستە نەی توانیوە ئەوەبکات.وە باسی لەوەش کرد کە ژەمی خواردنیان بۆ دیاری دەکات بە پێی جۆری وەرزش و ئاستەکانیان .وەک هەموان دەزانین کە وەرزش سودێکی دەرونی باشی هەیە. لە کۆتیدا ئەوەشی ووت وەرزش نەک لە هۆڵەکان دەتوانرێت لەماڵیشەوە بکرێت بەڵام هۆڵەکاندا وزەیەکی،کەت پێ دەیات.بەشدار بووانی خولەکەش بەم شێوەیە دووان:کوێستان سلێمان توانیوێتی 20کیلۆ کەم بکات لە نزیکەی یەک ساڵدا.شنیار ئەنوەر ماوەی 6 مانگەبەشداری کردووە بۆ بەهێز کردنی ماسووکەکانی سودێکی زۆری بینیووە.
یەکێکی تر لە هۆڵەکانی ناوچەکە مەلەوانگەوهۆڵی لەش جوانی ئەکوا سروشت ئێمە لەیردا گرنگی دەیەن بە مەلەوانگە کە لەم هۆڵەدا هەیە.مامۆستا بەخشین کەریم یەکێکە لە ڕاهێنەرەکان ئاماژە بەوەدەکات کەژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان پێشوازیان لەم پرۆژەکە کردووە ئەم پرۆژە ماوەی 2مانگە کراوەتەوە بە شێوەیەکی پێشکەوتوانە ئامێری گونجاو.مەلەوانی بەیەکێک لە باشترین وەرزشەکان دادەنرێت بۆ لەش و لارێکی ڕێک و شەنگ و شۆخی ئافرەتان ،بەشداری ئافرەتان لەم مەلەوانگە لەهەموو ئاستەکاندایە،هەندێکیان تەنها بۆبەسەربردنی کاتێکی خۆش بەشێکی کەیان بۆ لایەنی تەندروستی بەشێکی کەیان دابەزاندنی کێش،وەباس لەوە کرد کەمەلەوانی بۆ ئافرەتانی دووگیان زۆر پێویستە کەبەشدار بوویان هەیە پێویستە ئاگایان لە تەندروستیان بێت لەو چەند مانگەدا.ئاماژەی بەوە کردنرخێکی زۆر گونجاویان داناوە.هەروەها مامۆستا بەخشین بەگرنگی زانی کەچەند زانیاریەک بیات لەسەر ژەمە خۆراەکان بۆئەو کەسانەی کێشیان زۆرە دەیانەوێت دای بەزێنن پێویستە خواردنەچەوریەکان و گازیەکان و شرینی دوور بکەونەوە ،بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان زیاد بکات و لەشێکی ڕێکان هەبێت زیاتر ئەو خواردنانە بخوات کەپرۆتینیان تێدایە وەک سنگی مریشک.شەربەتە سروشتیەکانی وەک ترێ و مۆز.دوای خواردنی ژەمەکان میوە بخۆن.ئاماژەی بەوەکرد ئەو خواردنانە بخۆن بڕێکی زۆر کالۆریم بەجەستە ئەبەخشێت وەک مرەبا،شوکلاتە، هەنجیر.خواردنی 10 دەنک خوورما لەڕۆژێکداو شیری چەور . لە كۆتایدا ئەو هیواەی خواست هەموو ئافرەتێك گرنگی بە جەستەو جوانی لەش و لاری بات جونكە باشترين دەرمان وەرزشكردنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *