گەڵامێو ئەو خواردنەی کە لە کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵات ، بۆ دروستکردنی یاپراخ بەکاردەهێنن و خواستێکی زۆری لەسەرە 

گەڵامێو ئەو خواردنە بەهاریەی کە لە کوردستان وبەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵات ، بۆ دروستکردنی یاپراخ بەکاردەهێنیت و خواستێکی زۆری لەسەرە .

سودە تەندروستیەکانی گەڵامێو 

– بەرگری جەستە بەهێز دەکات ، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە 

– یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات ، تەندروستی ڕیخۆلەکان دەپارێزێت و ڕێگری لە قەبزی دەکات .

– هەرسکردنی خۆراک ئاسانتر دەکات ، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە ، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات .

– لە لایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە ، بە ترشە چەوری بەسوودە وەک ، ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست .

– کانزا بەسوودەکانی وەک کالیسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ 

– گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A,H,B6,K) ، ڤیتامین K  یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت ،ڕێگا نادات خوێنیکی زۆر بڕوات.

ئامادەکردنی : نیگا عەلی 

سەرچاوە : feel food foodi.net

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *