ئەوانەی بەردی گورچیلەیان ھەیە خۆتان بە دووربگرن لەم خواردنە !

ڕێواس – ڕێڤاس-Rheum ribes
لە کوردستان بەشێوەیەکی سروشتی گەشەدەکات و ئەم ڕووەکە خۆڕسکه له کوێستانەکانی کوردستان لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانی گژوگیايكى ڕەسەنە لەو شوێنانەی بەفری لێیە وله هەرێمە بەرزەکانى کوردستان دەدۆزرێتەوە وە لە بناری چیاکاندا وە لە بەهاردا دەردەکەوێت و گەشەدەکات و سەرچاوەیەکی ئابووری دادەنرێت بۆ گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکان ولەبازاڕەکاندا دەیفرۆشێت ،نابێ بە ڕەگەوە هەڵیبکێشی و ھەندێک بهێڵنەوە بۆ ئەوەی گوڵ بکات تا لەناو نەچێت. وە بەوە بەناوبانگە کە تامێکی ترش و خۆشی هەیە.

سوودە زێرینەکانی ڕیواس بزانه كه بریتین له:-
– سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە.
– بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری دەرمانی کیمیاوی و مادەژەھراویەکانی لەش.
– بۆ ئازاری گه‌ده‌ و دڵە کزەو ڕیخۆڵه‌ و ئيشتهاى خواردن زياد ئه‌كات.
ـ پێست جوان دەکات و گەنجیەتی دەپاڕێزێ و بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زیبکه‌ و پەڵە بەسوودە.
– بۆ ته‌ندروستی جگه‌ر و دڵ و توانای بینین .
ـ ريواس شه‌كر و چه‌ورى و په‌ستانى خوين دائه‌به‌زينيت.
– بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌ و ئێسقان ده‌دات ۰
– بۆ پاڕێزگاری لە کلۆر بوونی ددان و به‌هێزکردنی.
– بۆ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستنی لە ھەلوەرین.
– خواردنێکی ئارام بەخشە.
– بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و سی یەکان .
– سودى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌يه‌ كه‌ مايه‌سيريان هه‌يه‌

ئەو کەسانەی نابێت ڕێواس بخۆن :-
-ئەوانەی بەردی گورچیلەیان ھەیە بەتایبەتی بەردی ئۆگزلاتیان ھەیە نەیخۆن لەبەرئەوەی كالسيۆمى زۆرى تيايه‌ و يه‌كيكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌کانی دابينكردنى كالسيۆم به‌ له‌شى مرۆڤ.
ـ منداڵی ته‌مه‌نی کەمتر له‌ چوار ساڵ نەیخوات باشە.

*پێویسته‌ توێکڵه‌که‌ی به‌ باشی لێ بکرێته‌وه‌ و به‌توێکڵه‌وه‌ نه‌خورێت.
*تا ڕێواس ھەیە ھەندێکی لێ بخۆن و ھەندێکی ووشک بکەنەوە لەدەست خۆتان مەدەن دەرمانخایەکە بۆ ئێمە.

ئامادەکردنی : ئارەزوو کەریم
سەرچاوە : plants of the world Online

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *