بابەتێکی ئەندازیاری بەڵام بۆ ئەوکەسانەی ئەندازیارنین

بابەتێکی ئەندازیاری بەڵام بۆ ئەو کەسانەی ئەندازیار نین
لەوانەیە کەمێک زۆر بێت بەڵام زۆر گرنگە بۆ هۆشیاریمان.
     بەڕێزت یان من یان هەرکەسێکی کە کاتێک کە نەخۆشێکمان ئەبێت ڕێک ئەگەڕێین بە دوای پزیشکی تایبەتمەند بە جۆری ئەو نەخۆشییەی کە بۆ نەخۆشەکەی ئێمە گرنگە ، واتە ئەزانین کە پزیشکی دەمار و هەناوی و ئێسک و ….. جیاوازن هەر یەکەیان تایبەتن بە پارچەیک لە لاشەی مرۆڤ ، پزیشکێکی چاو هەرگیز ناچیت بۆ لای کاتێک ئێسکێکت شکابێت چونکە دەزانینیت کە چارەسەری ئەو پارچەی لاشەت پەیوەست نیە بە پسپۆڕییەکە ئەو پزیشکەوە ، ڕەنگە ئەو پزیشکە زانیارییەکی کەمی هەبێت لەسەر هەموو پارچەکانی لەشی مرۆڤەوە بەڵام ئەم تایبەتە بە یەک پارچەیان و لەو بەشەیانا پسپۆڕە و  چارەسەری لایە بۆی . 
ئەمە بۆ هەموو پسپۆڕییەکانی کەش هەمان شتە ،
بۆ نمونە مامۆستایەکی کوردی یان کیمیا یان بیرکاری ڕەنگە زانیاری گشتیان کەمێک هەبێت لەسەر کۆی هەموو بابەتەکان بەڵام هەر یەکەیان تایبەتن بە یەک وانە و ناتوانن وانەیەکی جیاواز لە پسپۆڕی خۆیان بڵێنەوە.
بەڵام  بەداخەوە ……
ئەم جیا کردنەوە بۆ بەشە ئەندازیارییەکان ناکرێت . چۆن ؟ 
هەرکەسێک ئەندازیاری تەواو کردبوو مەرج نیە بتوانێت دیزاینی نەخشە ( خەریتە) ی  خانوەکەت بۆ بکات ، !! 
چونکە ئەندازیاریش پێک دێت لە کۆمەڵێ بەش و پسپۆڕی جیاواز ، هەر پارچەیەک لە خانووەکەت تایبەتە بە یەکێک لە پسپۆڕیێەکانی ئەندازیاری .
بۆ نمونە
بەشی ئەندازیاری تەلارسازی پسپۆڕە لە دیزاینی نەخشە  (خەریتە) و دیزاینی دیکۆراتی دەرەوە و ناوەوەی خانوکەت  و دیزاین و دانانی ئەساسی ماڵەکەت ………
بەشی ئەندازیاری شارستانی یان بەنداو پسپۆڕە لە دیزاینی هەیکەل و سەرپەرشتی کردنی هەیکەلی خانوەکەت و حسابات کردنی ئەو کەرەستانەی کە بەکار دەهێنرێ بۆ بینا کردنی بیناکەت وەکو ( چەو ، لم ، شیش …..) ……..
ئەمە بۆ خانویەک ، وە ئەگەر بینایەکی گەورە یان باڵەخانەیەک دەکەیت ئەوە پێویستت بە ئەندازیاری پسپۆڕی کارەبا و میکانیک و بەندا و ….. دەبێت .
واتە بۆ خانویەکی ئاسای لانی کەم پێویستت بە دوو ئەندازیاری پسپۆڕی دەبێت ، 
بەڵام ئەگەر تۆ بۆ هەر ئیشێکی ئەندازیاری ڕۆشتیت ئەندازیارێکت هەڵبژارد کە پسپۆڕ نەبوو لەو بوارەدا ئەوە بە دڵنیای ئەگەر ئیشەکەشت بۆ بکات و تەواویشی بکات و لای خۆشت جوان بێت ، دڵنیابە لەوەی زیاتر لە هەڵەیەک و دوان و سیان کراوە بەڵام لەوانەیە دوای تێپەڕینی وەرزیک یان دوو وەرز بۆت دەر بکەوێت یان کاتێک ڕوو داوێکی سروشتی وەکو (زەمین لەرزە) ڕوو دەدات هەست بەو هەڵەیە بکەیت. 
گریمان خانوەکەت تەواو کرد و زۆر جوانە و لە ناوچەکەی خۆتان دیارە ماڵەکەت…..
بەڵام کۆمەڵێ هەڵە هەیە هەستی پێ ئەکەیت بەڵام نازانی بۆ ؟.
بۆ نمونە سپلیت یان ساردکەرەوە ئیش ئەکات و ژورەکە زۆر ساردە  بەس تەنەها  دوو خولەک کارەبا ئەبڕێت ژورەکە ئەبێت بە ئاگر و خۆت تیا ناگری ….(ئەمە هەڵەیەکە لە دیزاینی ماڵەکەت کە کراوە) ، چونکە پسپۆڕانە نەکراوە .
یان لەبەر ئەوەی ژوورێکی ماڵەکەت زیاتر لە چەند کاژمێرێک خۆر (ڕۆژ) یەتە ناوی مەجبوری یان دەرگای ژورەکە دا بخەیت یان پەردەیەکی ئەستوور لە دەرەوە بەیت بە پەنجەرەی ماڵەکەتدا. 
یان بە حسابی خۆت گرانترین بلۆکت کڕیوەو زۆرترین شیشت کردوەتە سەقفی خانوەکەتەوە ئیتر لەسەر تێری کردوتە بەڵام هەموو ماڵەکە درزی گەورەی تیایە و لێی ئەترسیت .
یەک دنیا شتی کەش هەیە بەڵەم بە کورتی و بە گشتی ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی تێ بگەین و بە هۆشیاریەوە خانوەکەمان دروست بکەین . 
ئەمەوێ بڵێم هەر وەکو چۆن بەشێکی لەشت پێویستی بە پزیشکێکی پسپۆڕە ، ئاواش هەر بەشێکی کۆی حانوەکەت پێویستی بە ئەندازیارێکی پسپۆڕە . 
بۆیە کاتێک ئیشێکی ئەندازیاریت ئەبێت سەرەتا لە پسپۆڕی ئەندازیارەکە بپرسە پاشان ئەرکەکەی پێ بسپێرە .
[نوسین : Osama Shamerane]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *