چۆن مرۆڤ نادیار دەبێت؟

گەنجێک هەستاوە بەدروستکرنی قەڵغانێک کە جەستەی دەشارێتەوە.

ئەم شێوازەی ئەم گەنجە دایهێناوە بریتیەلە وێنەدانەوەی پشتەوەی خۆی و بەشێوازێک ئەم قەڵغانەی دروستکردووە کە فێڵ لە چاوی مرۆڤ بکات و تەنها پشتەوەی پشان بدات و بە بێ ئەوەی خۆی دیاربێت.

بەپێی توێژینەوەکان ئێستا مرۆڤ گەشتووە بە قۆناغێک کە بتوانێت فێڵ لە چاوی بەرامبەر بکات، و بە ڕووپۆشێکی ئەلیکترۆنی یان مادەیەک لەگەڵ دەوروبەر و پشتەوەی (ئۆبجێکتەکان) خۆی بگونجێنێت و لەپێش چاوی کەسی بەرامبەر خۆی ون بکات، بەپێی قسەی پسپۆڕان فێڵ کردن لە چاوی کەسی بەرامبەر دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی ئەنجام بدرێ، یەکەم مەودای دووری کەسی بەرامبەر، دووەم پێشکەوتووی ئەو ڕووپۆشەکەی کەسەکە بەکاری دەهێنێت بۆ خۆشاردنەوە، وردی ئەو ڕووپۆشە ئەگەر ملیۆنان بێت ئەوە سەکەوتوو دەبێت بەڵام ئەگەر چەندین ملیار خانە بێت و خێرای و خۆ گونجاندنی لەگەڵ دەوروبەر باشتربێت ئەوە بینی ئەو کەسە ئەستەم دەبێت..

شایەنی باسە ئەم پێشکەوتنە هەتا ئێستا بەشێوەیەکی ئاشکرا ڕانەگەیندراوە و وڵاتانی دواکەتوو و تازە پێگەشتوو توانای دروستکردنی ئەم تەکنەلۆژیایەیان نیە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *