ئایسکرێم ئەو شیرینیە بەستووەی کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەردی گورچیلە 

ئایسکرێم یەکێکە لە شیرینیە بەستوەکان کە لە ڕۆژە گەرمەکانی وەرزی هاویندا دەخورێت .

تەنیا گوێ بیستی زیانەکانی خواردنی ئایسکرێم بووین بەڵام چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانە :

–  سەرچاوەی گەورەی ڤیتامینەکانی (A،B6، B12،C،D،E) سەرەڕای بوونی ڤیتامین K کە یارمەتی خوێن مەین دەدات لە کاتی بوونیبریندا 

–  سەرچاوەی کانزاییە ، کانزاکانی وەک کالیسیۆم فۆسفۆڕی تێدایە ، کە هۆکارە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان و دەبێتە هۆی نەهێشتنیبەردی گورچیلە 

–  سەرچاوەی کاربۆهیدرات و چەوری بەسود و پڕۆتینە وزە بە جەستە دەبەخشێت و کێشی لەش دادەبەزێنێت 

–  هۆڕمۆنی خۆشی دەردەکات و ڕێژەی قەلەقی لە جەستەدا ناهێڵێت و مێشک ئارام دەکاتەوە 

–  ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە

لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیان .

سەرچاوە /Healthcare

ئامادەکردنی/ نیگا علی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *