خواردنی عەلی بابا مەترسیەکانی دروست بوونی بەردی زراو کەمدەکاتەوە

چەرەسات پێکهاتوە لە ڤیتامینات- پڕۆتین – چەوری – كانزا ، کۆمەڵێک سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە جگە لەوەی ووزەو توانای پێویستبە لەش دەبەخشێت هەروەها چەرەسات بەتایبەتی گوێز و بادەم، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و E سودی هەیە بۆ پێست .

ـ ڕۆژانە خواردنی بڕێکی گونجاو لە چەرەسات مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مردن بە هۆی شێرپەنجەو شەکرەوە کەم دەکاتەوە..

چەرەسات پێکهاتوە لەڕیشاڵی فایبەر کە پڕۆسەی هەرسکردن ئاسان دەکات هەروەها ڕێژەی شەکر ڕێک دەخات لە خوێندا بۆیە پێویستەڕۆژانە بیخۆین..

ـ عەلی بابا : 

لەو جۆرە چەرەسەیە کەرێژەیەکی باشی پرۆتین و چەوری ناتێری تێدایە کەبەسوودە بۆ لەش، ئەمەش چەندین سودی ھەیە، ھاوکاریکۆنترۆڵکردنی رێژەی شەکرە لەخوێندا و رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدراتی تێدایە سەرباری رێژەیەکی زۆری پرۆتین و چەوری و ریشاڵکەھەرس لاواز دەکات ،دەرکەوتوە کە زۆر خواردنی عەلی بابا، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی دروستبونی بەردی زراو، ھاوکات لەوخۆراکانەیە کەدەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ کەھۆکاری دروستبونییەتی.

ـ گوێز:

بەسودە بۆ مێشک خواردنی 7 دەنک گوێز مێشک ساف دەکات 

ـ ‎بوندق:

‎ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە کەلەکاتی ڕۆژوودا لەش پێویستی دەبێت هەروەها کالیسیۆم- پۆتاسیۆم- مەگنیسیۆم ی تێدایە.

ـ بادەم:

مێشک هێوردەکاتەوە و چالاکی دەکات هەروەها چارەسەری نەخۆشیەکانی توڕەیی و ئازاری سەر دەکات ڕێگە لەکەم خوێنی دەگرێت بەهۆیبونی ڤیتامین بی ، ئاسن ، کانزاوە..

ـ گازۆ:

بەسوودە لە بنیاد نانی ماسولکەکان یارمەتی پاراستنی تەندروستی ددان و زمان دەدات هەروەها ڕێژەی کۆڵستڕۆڵ دادەبەزێنێت لە خوێندادەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ ، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت، سودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی .

ـ فستق:

پێکهاتوە لە %7 ئاو ، پڕۆتین ، زەیت ، نیشاستە ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی ، خوێ، فسفۆڕ، ئاسن، کالیسیۆم، مس ، ئاسنسوودی بۆ بەهێز کردنی مێشک هەیە مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە خانەکان لە خراپ بوون دەپارێزێت ..

سەرچاوە :

Medical news today / Healthline

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *