بەکتریای گەدە H. pylori
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە … وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت….
رێگەکانی توشبوون :
نەخۆشییەکە لەڕێگەی دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێک یانئاوی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات
نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
١-زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
٢-هەست کردن بە برستی و زووتێربوون
٣-هەستکردنن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی گەدە
٤-نەمانی ئارەزووی خواردن و زوو تێر بوون .
٥-دابەزینی کێش.
٦-ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
٧.چاو لێڵی ( کزی )
٨.قەبزبون یان سک چونی بچر بچر
٩.زووبرسی بوون زوو تیربون
١٠.هەندی کات بینیی خوینی سور لە پیسای
١١.هێڵنج دان و ڕشانەوە
١٢.شان و مل ئیشان
١٣.دڵە کزێ
ـ مەرج نیە هەموو نیشانەکانی تیدابیت توش بوبیت.
رێگەکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە
گرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە:
١.پشکنینی پیسایی .stool antigen.
٢.پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
٣.پشکنینی خۆین (antibody)serology.
ـ مەترسییەکانی بوونی بەکتریای H. pylori لە گەدە بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییاندەکات قورحەی مەعیدە و ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدەئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.
ـ خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن،دەستگێڕ و زۆرخواردنی خواردنە خێرا دروستکراوەکان.
ئامادەکردنی : ئارەزوو کەریم
سەرچاوە : medical Lab