فاسۆلیا ئەو خواردنەی ڕێگری لە زیاد بوونی کێش دەکات 

بڕی زۆری پڕۆتین لە فاسۆلیا وا دەکات خێرا هەست بە تێر بوون بکەیت و هەستی زۆر خواردن کەم دەکاتەوە .

فاسۆلیا یەکێکە لەو جۆرە پاقلەمەنیانەی کە بەردەوام بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر ئامادە دەکرێت ، خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەنگەورە و بچوکەوە لەسەرە ، سودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

فاسۆلیا بە هۆی ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریە خوێنەکانه هەیە، کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ 

فاسۆلیا ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە ، بەشێوەیەک 100 گرام  فاسۆلیا  1540 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە هەروەها سەرچاوەیەکیسەرەکی پرۆتینە  ڕوەکیەکان ، ڤیتامین بی و کانزای ئاسنە بۆیە پێویستە بە ڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە  زیاد بکرێت .

فاسۆلیا ئەو خواردنە بەسوودەی کە پێویستە هەفتەی دوجار بخورێت ،بۆ ئەوەی جەستە لە ڕەگەزە خۆراکیەکانی ناوی بێبەش نەبێت ، فاسۆلیاپڕە لە ڕیشاڵ کە بۆ کرداری هەرس و ئەندامەکانی جەستە بەسودە.

فاسۆلیا چەوری و کۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش لە بۆریەکانی خوێن لەناو دەبات . 

ڕێژەیەکی زۆری ئاسن لە پێکهاتەی فاسۆلیا ، چارەسەرە بۆ ئەوانەی کێشەی کەمخوێنیان هەیە ، هەروەها بڕێکی کەم نیشاستەی گلیسمیکیتێدایە کە شەکری خوێن بە نەگۆڕی دەهێڵێتەوە ، وا دەکات ببێتە هۆی نزمبوونەوەی شەکری خوێن .

ئامادەکردنی :نیگا علی

سەرچاوە: Healthline

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *