بلیتەکەی بزوتنەوە و یەکگرتوو و گۆڕان لەدەستی نەوەی نوێدا

بە پێنووسی : ئۆرهان کایا .

بەشی یەکەم  

فاکتەرە بنەڕەتییەکانی درووست بوونی ئەم ئایدیا ئەوەندە زۆر و تێک ھەڵکێشراون کە لە ژماردن نایەن زۆربەی ھۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ مێژووی حکومڕانی کوردی و ڕابردوو :

مێژووی ڕادەستکردنی دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن :

بەدرێژایی دەسەڵاتی کوردی هیچ کام لەو حیزبانەی ڕکابەری دەسەڵات بوون نەیان توانیوە وەک پێوویست خوێندنەوە بۆ ئاڵنگاری و گۆڕانکاری بکەن ، بە نمونە : ئیسلامیەکان هەرچەندە خاوەنی ئایدیای ئیسلامی و زۆرینەی خەڵک و میکانیزمی باشی بەدەست هێنانی دەسەڵات بوون لەهەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو نەبوون و نەیان توانیوە متمانەی خەڵک بەدەست بهێنن ، لەزۆربەی وێستگەکانی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردی بوونەتە قوربانی ئەو پلان و هەڵانەی کردویانە .

حیزبی ئیسلامی نەیتوانیوە ببێتە بەدیلێکی حەقیقی بۆ …؟

گریمان ئیسلام بکەین بەپێوەر ئەی بۆ خەڵک متمانەی پێنەبەخشین ؟

ئایا پرۆژەی ئیسلامی سیاسی وەک توێژینەوە ئەم بابەتەیان خستۆتە ژێر لیکۆڵینەوە …؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بەجێ ئەهێڵم بۆخوێنەر ….

ساڵی ( ٢٠١٧ ) ( بزوتنەوەی گۆڕان ) و ( یەکگرتووی ئیسلامی ) بۆ پڕۆژەیەکی هاوبەشیان نەبوو …؟

لەپاش ڕاپەڕین (بزوتنەوەی ئیسلامی)  بەنمونە وەربگرین ، حیزبێکی گەورە و بەهێزی نێو کایەی سیاسی و ساحەی کوردستان بوو ، ئەو هەموو هێز و جەماوەرە لەئەنجامی ململانێی بنەماڵە و لێکتێنەگەیشتن و شەڕی پۆست و ئیمتیاز پارچە پارچە بوو بەجۆرێک بووە چەند حیزبێکی بچوک و لاواز .

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ڕێکخراوەیەکی سیاسی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییە و لە سەر پێڕەوی ئەھلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و

ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنە لە ئێران ڕاگەیاندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

(یەکگرتووی ئیسلامی ) لەپاش ڕاگەیاندنی ساڵی( ١٩٩٦ ) وەک یەکەم حیزبی ئیخوانی میانەڕوو بەماوەیەکی کەم توانی جەماوەرێکی زۆر لەدەوری خۆی کۆ بکاتەوە بەجۆرێک هەموو خەڵک پێی وابوو بەدیلی دەسەڵاتە و ئەتوانێت ببێتە حکومڕانی هەرێم .

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان حیزبێکی ئیسلامیی سوننەیە لە باشووری کوردستان، لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستان وەک لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت. یەکگرتوو بەحیزبێکی نزیک و لایەنگیر لە (ئیخوان موسلمین ) دادەنرێت.

بەڵام هەڵە لەدوا یەکەکان و بێهەڵوێستی بەرامبەر کوژران و گرتنی ئەندامانی و لاوازی ئەو حیزبە لەڕووی ئابوریەوە هەموو ئەو گەنجانەی لەدەوری ئەو حیزبە کۆ بوو بوونەوە بەگیرفانی بەتاڵەوە کاریان ئەکرد ، دەر ئەنجام لەپاش ئەوەی نەیانتوانی پڕۆژەیەکی تۆکمەو پراکتیکی لەگەڵ حیزبە ئیسلامیەکانی دیکە ئەنجامبدەن و پێکەوە بەیەک لیست بچنە نێو ململانێی هەڵبژاردن و دەمارگیری و چەند فاکتەری دیکە بوونە هۆی پوکانەوە و لاواز بوونی ئەم حیزبە کەسەر مەشقی ئاشتەوایی و ئاوەدانی بوو .

ڕێکخراوی ( الرابطة الاسلامية ) ( Islamic Relief Worldwide

(منظمة الإغاثة الإسلامية عبر العالم) ) ئەو هەموو مزگەوت و ڕێگاو بان و پرد و ئاوەدانی و کاری خێرخوازی و دابین کردنی بژێوی بۆ بێ سەرپەرشتان و هەژاران نەیتوانی ببێتە فریاد ڕەس بۆ ئەو حیزبە میانەڕەو وئیسلامیە کەتەنها ئامانجی خزمەت و سوڵح و چاکسازی بوو ، یەکەم هەنگاو دژ بەگەندەڵی یەکگرتووی ئیسلامی بوو ئەو هەموو بیرمەند و زانا و شارەزایە لەو حیزبە ماندوو بوون و دەر ئەنجام نەیان توانی گۆڕانکاری ئەنجام بدەن لەسەر ئاستی حکومڕانی .

( یەکگرتوو ) وەک لینک و لقی ئیخوان لە کوردستاندا لەهەردوو بواری سیاسی و پەروەردەیی دا دەستی بە کار کرد . سەبارەت بە بواری پەروەردە یەکگرتوو جیاواز لە حیزبە ئیسلامیەکانی تر توانی کادیر و تاکی ئیسلامی میانڕەو کە توانای خوێندنەوەی دنیای دەرەوەی یەکگرتوو و تەنانەت ئیسلامشیان هەبێت پێشکەش بە کۆمەڵگا بکات نەک هەر ئەمەش ئێستا بەشێک لە کادیرانی پێشووی یەکگرتوو لە پارتەکانی تردا پلەو پۆستی باڵایان هەیە و لە شوێن و مەکانی بەرزدا خزمەت دەکەن !

(یەکگرتوو ) وەک بزوتنەوەیەکی

( ڕیفۆڕمخواز ، ناسیۆنالیزمی کوردی لیبڕالیزم ) بوو .

درووست بوونی ( بزوتنەوەی گۆڕان ) لەئەنجامی ناداپەروەری و پرۆژەی ڕەوانشاد نەوشیروان موستەفا ، لەساڵی( ٢٠٠٩ ) ئەو بڕوایەی لای خەڵک درووست کرد ئەم بزوتنەوە ئەتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست و کۆتایی بەناداد پەروەری و گەندەڵی ئەهێنێت ، ئەوەی چاوەڕوان نەئەکرا هەنگاوە هەڵەکانی ئەم بزوتنەوەیە بوو …!

(بزوتنەوەی گۆڕان)  توانی لەمێژووی حکومڕانی کوردیدا زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری ، بیرمان نەچێت ئەم بزوتنەوە پارچەیەک بوو لەجەستەی یەکێتی و لەئەنجامی کەمتەرخەمی یەکێتی و کۆمەڵێک هەڵەی مێژوویی ئەم بزوتنەوە هاتە بوون ،

نامەوێت باس لەهەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکەم چونکە هەموو خەڵک و خوێنەران بەباشی ئەزانن بۆ ئەم بزوتنەوە بەو شێوە خێرا لاواز بوو بەجۆرێک خەڵک باوەڕیان بەگۆڕانکاری نەما ، بزوتنەوەی گۆڕان بووە هۆی ئەوەی خەڵک متمانەیان بەدەنگدان و ئاڵنگاری نەمێنێت .

(بزوتنەوەی گۆڕان هەیەجان) و جۆش و خرۆشی خۆڕسکی شەقامی لاواز کرد ، بزوتنەوەکە بووە هۆکاری سارد بوونەوەئ گەنجان و لاوان ، هەموو ئومێد و خەونەکانی شەقام بووە سەراب .

(بزوتنەوەی ئیسلامی) خاوەنی هێز بوو ، جەماوەرێکی زۆر نەیتوانی بگات بەکورسی دەسەڵات …!

(یەکگرتووی ئیسلامی) بەو هەموو چاکسازی و هەوڵ و ماندوو بوونی ئەندامان و بانگخوازان و مزگەوتەکانەوە هاوکات هاوکاری  دارایی ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی دەرەوە بۆ خەڵک نەیتوانی بگاتە کورسی دەسەڵات …!

(بزوتنەوەی گۆڕان )لەگەڵ ئەو هەموو هەیەجان و جەماوەر و کورسیە زۆرەی پەرلەمان نەیتوانی ببێتە بەدیلی دەسەڵات …!

ئایا ( نەوەی نوێ ) ئەتوانێت سوود لەمیژووی حیزبی کوردی ببینێت …؟

ئایا نەوەی نوێ ئەتوانێت ئەو بەربەستانە تێپەڕێنێت کەبووە فاکتەری شکستی ئەو حیزبانەی پێشوو …؟

لەئێستادا میکانیزم و شێوازی هەڵبژاردن زۆر گۆڕدراوە و ئازادیەکان باشتر فەراهەم کراون ئایا نەوەی نوێ ئەتوانێت بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ بێت …؟

ئایا نەوەی نوێ ( New Generation ) ئەتوانێت سوود لەم ڕووداوە مێژوویانە وەر بگرێت ، نەوەی نوێ وەک ئەجێندا و پڕۆگرام ئەتوانێت جیاوازتر و بەهێزتر هەنگاو بنێت یان نا …؟

گرفتەکانی خەڵک و هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە :

شەڕی کورسی دەسەڵات و پەنجا بە پەنجا و شەڕی ناوخۆ ، هەژاری ، کۆڕەو ، جەنگی تیرۆر ، نایەکسانی ، ماف و ئازادی .

گرفتی کرێنشین و دابین کردنی بژێوی و دابین نەکردنی خزمەت گوزاریە سەرەتاییەکانی وەک :

کارەبا ، ئاوی خواردنەوە ، ڕێگاو بان ، موچە ، دامەزراندن ، هەلی کار ، هەڵکشانی ژمارەیەکی زۆری بەتاڵە و بێکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا …..هتد …

پشتگوێ خستنی داهاتی نیشتیمانی وەک :

کشتوکاڵ ، گوندەکان ، پیشەسازی ، بازاڕ ، گەشتیاری ، دەستی کار …هتد….

پەروەردە :

پشتگوێخستنی پەروەردە و داڕمانی پەروەردەی گشتی و لێکترازانی خێزان و بەرز بووونەوەی ڕێژەی تەڵاق و بێ سەرپەرشتیار و زیاد بوونی قەیرە و گەنجی بەتاڵ و بێکار ،تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوونە فاکتەری زیان بۆ تاک و خێزان لەغیابی پلانی پەروەردە .

لاوازی پەرلەمان و سێکتەرەکانی حکومەت و دام و دەزگاکانی وڵات ، پشک پشکێنەو دابەش کردنی پۆست و داهاتی گشتی و بەهەدەر دانی سامانی نیشتیمانی و مەترسیەکانی هەرەس هێنانی ئابوری نیشتیمانی .

وشکەساڵی و کەمی باران :

پشتگوێ خستنی باران و ئاوی ژێر زەوی و مەترسی وشک بوونی زەوی و بەبیابان بوونی عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئێمە و کوردستان دەبێت ، وشک بوونەوەی زەوی و دیاردەی وشکەساڵی فاکتەرێکی بەهێزی داڕمانی ژێرخانی سامانی ئاوە لەکوردستان ، بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە نەیان توانی ئاوی باران لەڕێگەی بەنداوەوە هەڵبگرن بۆ ساڵانی ئاییندە کە بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق یەکەم وڵاتی قوربانی وشکەساڵی و بێبارانی دەبێت .

بازاڕ :

پشتگويخستنی بازاڕ و بازاڕ سازی ، ڕێکنەخستنی نرخ و دیاری نەکردنی جۆر و کوالیتی کاڵا و بەرهەمی ناوخۆ و سنور دار نەکردنی هاوردەی وڵاتان و ڕێکنەخستنی هەناردەو بەرهەمی نیشتیمانی فاکتەری داڕمانی بازاڕ و شکستی حکومڕانیە لەم هەرێمەی تێیدا دەژین .

سیستمی چینایەتی :

ئەوەی فەڕەنسای ناشیرین کردبوو، ئەوە بوو کە تا ئەوسا دەستی بە سیستەمی چینایەتیییەوە گرتبوو لەم سیستەمە تەنیا چەند کەسێک سوودمەند بوون و بەری ڕەنجی خەڵکیان دەخوارد. فەڕەنسییەکان بەو پێوەرە بەسەر سێ چینا دابەشببون کە ھەر چینە و جیاوازییەکیی زۆریان لەنێوان بەدی دەکرا دەربازبوون لێیان ئاسان نەبوو ،

هەمان ئەو فاکتەرانە لەکوردستان وجودی هەیە ،

تەنها چەند کەس و بنەماڵەیەک سوود مەندن بەجۆرێک ئەم چینایەتی و نایەکسانی بۆتە هۆی ئەوەی دوو چین لەکوردستان ئەژین یان هەژار یان سەرمایەدار ، خێزان هەیە داهاتی ڕۆژانەی تەنها دوو دۆلارە لەو لاشەوە داهاتی خێزانی سەرمایەدار و دەسەڵاتدارەکان بەهەزاران دۆلارە .

لێرەدا پێم باشە ئاماژە بەشۆڕشی فەرەنسی بدەم :

قەیرانی دارایی و ئابووری

فەڕەنسا بەدەست بۆشایییەکی لەمێژینەی گەنجینەکانەوە دەی ناڵاند. ئەمەی ھەر لەکۆنەوە لەسەردەمی لویسی چواردەھەمەوە بەھۆی شەڕەکان بۆی مابووەتەوە. لەو سەردەمەوە کەسێک دەست پێشخەری ئەوەی نەکردبوو جارەسەرییەکی ڕیشەیی بۆ بدۆزێتەوە ئەم قەیرانە بە تەواوەتی ئەو کاتە سەریھەڵدا کاتێک ئەمریکا دژی ئیمبریالیزمی داگیرکاری بەریتانی دەستی بەشەڕی سەربەخۆیی کرد. ئەوەش تیچوویەکی زۆری خستەسەر فەڕەنسا لەیارمەتی دانی ئەمەریکییەکان دژی ئیمبریالیزمی بەریتانی ئەوەی لەم مەسەلەیە سەرسوڕھێنەرە، ئەوەبوو ئەم قەیرانە لەبنەڕەتدا بەھۆی بێ داھاتی فەڕەنساوە نەبوو، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەو کات فەڕەنسا خاوەنی کشتوکاڵێکی گەشەکردوو و پیشەسازییەکی پێشکەوتوو و بازرگانییەکی دەرەکی چالاک بوو، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ ئەم قەیرانە لە ئەنجامی بێ بەرنامەیی لە بودجە و داھات و خەرچکردن دابوو ھۆکارێکی تری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانەی توانای دانی باجیان ھەبوو، ئامادەنەبوون باجەکان بدەن ئەم باجانەیان نەدەدان چونکە پێشتر خاوەنی ئیمتیازات بوون کەواتە کێشەکە لەبودجەدا بوو نەک لە داھات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *