بە بەشداری ٤٠٠ باڵاپۆش پرۆژەی سەدای نورین بەڕێوەچوو



منیرە عیزەت – شارەزوورنیوز

بەمەبەستی زیاتر هاندانی کچان بۆ باڵاپۆشی ئەنجومەنی خوشکانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لقی شارەزوور هەستان بەسازدانی ئاهەنگێک بەناونیشانی ” پڕۆژەی سەدای نورین ” کە تێیدا ٤٠٠ کچ بەشداریان کردبوو
سەرجەمیان بڕیاری باڵاپۆشیان دابوو

لەلێدوانێکدا بۆ شارەزوورنیوز مامۆستا جەبار ڕێکخەری ڤیستیڤاڵەکە دەڵێت : دەمێکە ئەو خولایەمان هەبووە کەئاهەنگێکی لەمجۆرە ڕێکبخەین بۆ کچانەی کەقوتابی قورئان و مزگەوتەکان الحمدللە ئاواتەکەمان هاتە دی وەزۆرێک لەقوتابیانی دیکەشمان ماون بەڵام لەبەر نەبونی شوێن نەمانتوانیوە ئامادەیان بکەین لەداهاتوودا هەوڵدەدەین ئەو قوتابیانەی کەماون جلوبەرگیان بۆ دابین بکەین وتیشی ئامانج لەم ئاهانگە:
١- لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە
٢- ئێمە زۆرجار بەقسەکردن و ئامۆژگاری هانی کچانمانداوە بۆ باڵا پۆشی لەئێستا پێمانخۆشبووە بیکەین بەشێوەیەکی کرداری و جلوبەرگەکانیان بۆ دابینبکەین بەدڵی خۆیان و هاندانێکیش بێت بۆ کچ و خوشکەکانمان باڵاپۆشی بکەنە بەرنامەی خۆیان.
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا ئایا ئەم ئاهەنگە تەنها بۆ خوێندکارانی خۆیان بووە یاخود بۆ هەموو کەس؟
دەڵێت:تەنها بۆخوێندکارانی خۆیان بووەو هەوڵدەدەین لەداهاتوودا هەموو کەسی ئەنجامبدەن.
یەکێکی دیکە لەڕێکخەرانی پڕۆژەکە مامۆستا ڕەنگین دەڵێت:ئامانجمان لەم ئاهەنگە نەمانی جیاوازییە لەنێوان قوتابییانی قورئانخوێن و هاندانی زیاتری خوشکانە؟بۆ باڵاپۆشی هەروەها سوپاسی هەموو ئەو خوشک و برایانەشی کرد کەیارمەتیانداون لەدابینکردنی جلووبەرگەکان
لەپڕۆژەشیاندایە لەداهاتوودا ئەم ئاهەنگە ببەنە ناوچەکانی دیکە بەتایبەت ناوچەکانی سنوری لقی دوانزەی کۆەڵی دادگەری کوردستان.
یەکێک لەمامۆستاکانی ئاهەنگەکە لەوەڵامی پرسیارێکدا کەئامۆژگاری چیە بۆ کچان دەڵێت:ئامۆژگاریم بۆ کچان ئەوەیە باڵاپۆش ببن و ڕوو لەشوێنە دینییەکان بکەن وە شوێن قورئان و سونەت بکەون
یەکێک لەبەشداربووانی ئاهەنگەکە دەڵێت:بەڕادەیەک دڵخۆشم بەم ئاهەنگە وەک ئەوەی بەرەو بەهەشتی بەرینم ببەن هیوادارم ساڵانە لەمجۆرە ئاهەنگانە بکرێتەوە.
ڕازاو سەردار یەکێکە لەسەرپەرشتیاران دەڵێت:زۆر سوپاسی دایک و باوک و کەسوکاری قوتابیان دەکەم کەبەجۆش و خرۆشەوە ڕوویان لەم ئاهەنگە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *