پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوای خالی کاکەم تێپەڕ دەبێت .

 

کاک خالید کەسێکی زۆر بێدەنگ و بەسەنگ و خۆشەویستی خەڵک بوو ، وەرزشکارێکی دیاری ناوچەکە بوو ، وەک دەڵێن لە تەمەنیدا دڵی کەسی نە ئێشاند. بەڵام بەمەرگی دڵی هەموو خەڵکی ئێشاند.

ناوەندی هەواڵ – شارەزوورنیوز

خالی کاکەم ناوی تەواوی (خالید محمد علی )ە لە گوندی توڵەبی ناوچەی شومێران لە ساڵی ١٩٧٥ لەدایک بووە ، لە تەمەنی حەوت سالیەوە دەستی بە یاری کردن کردووە تاوەک پۆلی ٣ ئامادەیی خوێ دووە ساڵانێک ڕاهێنەری تیپی وەرزشی شەباب و بابان بووە و ساڵێکیش ڕاهێنەری تیپی وەرزشی زەڕایەن بووە .
خالی برازای کاک والی بووە و کوڕت برا گەورەکەی بووە کە کاک والی پێی وتووە خالی کاکەم وەرزشکارانیش لەسەر زاری کاک والیەوە پێیان وتووە خالی کاکەم .
وەک نزیکەکانی باسی دەکەن ڕەنگە پێشتر نەخۆش بوبێت بەڵام هەستی پێنەکردووە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ هەستی بە نەخۆشی کردووە ، سەردانی دکتۆری کردووە پێیان ڕاگەیاندووە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر بووە .
خالی کاکەم دوای ملمالانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی لە ٢٠١٦/٩/٢ لە وڵاتی هندستان کۆچی دوایکرد .
لەسەر داوای زۆری وەرزشکاران یاریگای یانی شەهیدان ناونراوە یاریگای خالی کاکەم ، وا بڕیارە یاریگاکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نۆژەنبکرێتەوە .
کەمال ئەحمەد بۆ کۆچی کاک خالی دەڵێت :

لە ئاسمانی شار.. لە ئاسمانی شار
ئەستـێـرە کـشا بۆ ڕۆخی  ڕووبار
.
کامە ئەستـێـرە؟ گەلاوێژی جـوان
تاساندی دڵ و دەروونی هەمووان
.
گەلاوێژ نیـیە! (خالی ی کاکەمە)
وشەم لە حەنای (خالی) بێ دەمە
.
بێ دەنگ، لەسەرخۆ، بێ زیان و ئێش
ڕۆیی و ئێـشـاندی دڵی غەیر و خوێش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *