چۆن پارەى کارەبا وەردەگیرێت؟

ئاگاداری هاوڵاتیان و هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى دەکەینەوە کە لەئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاوڵاتیان دەتوانن لەبەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن، تکایە بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسولەی کارەبا بەهیچ کەسێکی تر نەدەن:

🔴کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.
🔴 ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.

وەرگرتنى پارەى کارەبا لاى ماڵەکان وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاوڵاتیان کە خۆیان نەچن بۆ بنکەکانى پارەدانى کارەبا، هەروەها کەڵەکەنەبوونى قەرزى کارەبا.
هەروەها هاوڵاتیان ئاگاداردەکەین کە لەئێستادا تەنیا پارەى خەرجى مانگانەى کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هه‌ر کەسێکیش خۆى بیەوێت دەتوانێت قەرزى کارەباکەى هەمووى یان بەشێوەی قیست بدات.

راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *