ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی ٢٦ فەرمانبەرە گرێبەستەکەی شارەوانی نەسر دەکات

بۆ سبەینێ بەرواری ١٣-٩-٢٠٢٢ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ئامادەبوونی ( قائیمقامی قەزای شارەزوور ، بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن ، ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ، ،سەرۆکی شارەوانی نەسر ) کردووە سەبارت بە چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو ٢٦ کارمەندەی بەشێوەی گرێبەت بۆ شارەوانی نەسر دانراوە هەروەها داواکراوە سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆیاندا بەرن لە ماوەی ڕابردوودا دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دامەزراندنی ٢٦ فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ شارەوانی نەسر ناڕەزایەتی لای دەرچووانی دانەمەزراو ڵێکەوتەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە دامەزراندنەکە بەشێوەی شاراوە و نا یاسایی و لەسەر بنەمای پشک پشکێنە بووە ، پێویستە دامەزراندنەکە ڕا بگێرێت و لەسەر بنەمای خاڵبەندی و بەشێوەی ئاشکراو بە پێشکەشکردنی سیڤی دامەزراندنەکە ئەنجام بردرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *