شارەزوورنیوز وێنەی گەنجە کوژراوەکەی ئەمڕۆی ناحیەی زەڕایەن بڵاودەکاتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٣٦ ساڵ بەناوی ( محمد علی ) گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ کە ئاسەواری گولە لەسەر سنگی بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا .
شارەزوورنیوز پەیوەندی کرد بە لایەنی ئەمنی ناحیەکەوە ئاماژەیان بەوە دا بەهۆی تازەی ڕووداوەکەوە لەم کاتەدا هیچ زانیاریەک ناڵێن ، تا لێکۆلینەوەکان دەگات بە ئەنجام .

تائێستا دیار نیە هۆکاری کوژرانی گەنجەکە لەسەر چی بووە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *