شارەزوور .. ھەڵمەتی ڕشتنی دەرمان بەردەوامە.

                        شارەزوور نیوز – کاروان کەریم

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ ڕشتنی دەرمان بۆ لە ناوبردنی نەخۆشی مەلاریا، لە ئێستادا هەڵمەتەکە بەردەوامە.

ڕشتنی دەرمان پلانی سالانەیە بۆ لە ناو بردنی مێروی زیان بەخش و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی مەلاریایە.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی پێنج مانگە لە لەمانگی ٨وە دەستی پێدەکات تا مانگی ١٢ بەردەوام دەبێت.

ئەم ھەلمەتە لەلایەن خۆپاراستنی تەندروستی شارەزوورەوە بەرێوە ئەچێت، ھەموو قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا گوندەکانی سەربەقەزاکە دەگرێتەوە.

تیمەکان بریتین لە دوودانە،  پرژاندنی دەرمان بەیانیان فەرمانگە حکومییەکان و نەخۆشخانە وشوێنە گشتییەکانە و ئێوارانیش بە ئامێر دەپرشێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *