ئایا شەرمنی چییە ؟

ئامادەکردنی خەیاڵ نەجم
ـ ئایا شەرمنی چییە …؟
ـ ئایا چی وای کردووە من و تۆ شەرم بکەین …؟
ـ ئایا شەرمنی نەخۆشی دەروونییە …؟
ـ زیانەکانی شەرمنی چین…؟
ـ ئایا شەرمنی تەنیا زیانی هەیە یان پێچەوانە سوودیشی هەیە ..؟
ـ ئایا نیشانەکانی شەرمنی چییە…؟
ـ ئایا چارەسەری شە رمنی چی یە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــ ئایا #شەرمنی چییە …؟
شەرمنی : هەستێکی پەنهانییە (شاراوەیە) لە ناخی هەموو کەسێک لە بووندایە بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە لەڕێژەدا ( زۆر ،کەم ).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــ ئایا چی وای کردووە من و تۆ شەرمین بین …؟
بەڕای خۆم خێزان و کۆمەڵگا دەورێکی باڵایان هەیە لە درووست کردنی ئەو هەستە لەناخی کەسەکان ، بۆ نموونە زیاد لە پێوویست چاودێری کردنی منداڵ و بەدگومانی لەلایەن دایکان و باوکان بەرامبەر منداڵەکانیان.
با لەوە ووردتر بڕوانین منداڵ کاتێک لە دایک ئەبێت نازانێت شەرم چییە بەڵام کاتێک گەورە ئەبێت ئەبینین شەرمن دەر ئەچێت !
هۆکاری سەرەکی خێزانە ( دایک و باوک خوشک و برای گەورە ) لە زووەو منداڵەکە وا ڕا ئەهێنن وا پەروەردەی ئەکەن :
شەرم لە گەورەکان بکات، جەختێکی زۆری لێ ئەکەنەوە کاتێک میوانمان هەیە ئاوا دابنیشە و سەرت بەرز مەکەوە بڕۆ لە ژورەکەی تر نان بخۆ لای میوان نان مەخۆ ، قسە مەکە چونکە قسەکردن بۆ منداڵ نەهاتووە چەند شتێکی تریش …….. ئەوانەی باس کران ئەگەر بەشێوازێکی ڕێک و پێک و پەروەردەیەکی ساغ و تەندرووستانە فێری منداڵەکە کران من ناڵێم خراپن بەتایبەت فێری ئەوەی بکەی چۆن ڕەفتار ئەکات کاتێک میوان دێت بەڵام ناش بێت بەشێوازێکی تووند جەختی لێ بکەیتەوە ئاوا مندڵەکە زۆر باش ئەشکێنی و خۆی لە سووچێکی ماڵەکە گۆشەگیر ئەکات ، ئەوەش هۆکارێکی ڕێخۆشکەرە کاتێک منداڵەکە گەورەش ئەبێت هەمان هەڵسووکەوت و رەفتاری منداڵی لەگەڵ خۆی ئەبات بۆ قۆناغی پێگەیشتن .
بە نموونە هی وا هەیە ئەڵێت کاتێک میوان دێت شەرم ئەکەم بێم و بەخێرهاتنی بکەم یان لایان دابنیشم هۆکارەکەش هەموو ئەمانە بوون کە باسمان لێوە کردن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــ ئایا #شەرمنی #نەخۆشیێکی دەروونییە …؟
ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا ئەوەیە بزنین ئایا شەرمنی نەخۆشیێکی دەروونییە …؟
وەڵام : بێگومان نەخێر شەرمنی نەخۆشی دەروونی نییه بەڵکو ئەکرێت وا پێناسەی بۆ بکەین:
شەرمنی : حاڵەتێکی دەروونییە نەک نەخۆشی دەروونی ئەگەر تۆی بەڕێز پیت وایە نەحۆشییە من پێت ئەڵێم تۆ حاڵەتەکەت بە تووندی وەرگرتووە ، چونکە نەخۆشی نییە بەڵکو حاڵەتە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــ #زیانەکانی شەرمنی چین…؟
پێوویستە بزانین ئایا شەرمنی زیانی هەیە …؟
وەڵام : بێگومان بەڵێ.
دەی کەواتە زیانەکانی کامانەن …؟
زیانەکان :
۱ـ ڕێ لە بەرەو پێش چوونت ئەگرێت ، ناتوانی وا بکەی کەسێکی کراوە بیت لەناو کۆمەڵگا.
۲ـ هەموو کات ناخت پڕە ، چونکە ناخی تۆ ڕەنگە بە حەفتا دیوانە شێعریش تەواو نەبێت بەڵام چونکە شەمت کردووە باسیان لێوە بکەی دایما وا هەست ئەکەیت قووڕسایەکی زۆر لەسەر شانتە.
۳ـ ڕقت لە خودی خۆت ئەبێتەوە ، بەوەی کە مەبەستە نەت توانیوە باسی بکەیت.
٤ـ کەسانی بەرامبەر بە گەمژە (گێل) لە قەڵەمت ئەدەن چونکە تۆ لە کاتی شەرمنی ڕەفتاری سەیر سەیر ئەنجام ئەدەیت کە لە نیشانەکانی بەتەواوی باسی لێوە ئەکەم، بەڵام لە ڕستیدا وا نییە گەمژەیی نییە بەڵام تێڕوانینی ئەوان بۆ تۆ ئاوایە.
٥ـ هەموو کات ماف خوراویت ، ناتوانی داکۆکی لە بەدەست هێنانی مافە سەرەتایەکانی خۆشت بکەیت ، بۆ نموونە لەسەرەی نان وەستاوی لەبەر شەرمنی هەر بەرەو دواوە ئەچیت تا کوتا کەس کە ئەمێنێتەوە لەوانەیە تۆ بیت دواتریش نانەکە تەواو ئەبێت یان درەنگ ئەگەڕێیتەوە ماڵەوە لە ماڵەوەش سەرزەنشت ئەکرێیت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چارەسەریەکانی شەرمنی :
۱ـ گرنگترین شت ئەوەیە هێزی بڕوا بە خۆ بوون (ئیرادە) ت بەهێز بێت بەرامبەر بە خۆت ، پاشانیش وا هەست نەکەیت تۆ لاوازی ئەو دەستەواژەیە لەبیر مەکە هەمیشە بە خۆت بڵێ : من منم منی ڕاستە قینە ، من بەهێزم و بەهێزتریش ئەبم ، بەکورتی شتێک بکە مێشکت قەناعەت بێنێت ، بەڵام با ئەو قسانەت تەنیا گوفتار نەبن بیانخەرە چوارچێوەی کردارەوە ، ئەگەر تەنیا قسەی سەر زار بن مێشکیشت بێزار ئەبێت ئەڵێت ئەی کوا ئیرادەی تۆ زیرەکی و هێزی تۆ …؟! بەڵام کە بەکردار بۆت سەلماند فێعلەن ئەڵێت والله وایە دیارە تۆ زیرەک بووی من پێم نەزانی بوو.
۲ـ خۆتت خۆش بووێت ، دایما بەو شێوازە قسە لەگەڵ خۆت بکە خۆم گیان و من خۆمم خۆش ئەوێت ، من خۆمم خۆش ئەوێت ، من خۆمم خۆش ئەوێت ، ئێ کەسمان شتی خراپمان بۆ خۆشەویستانمان ناوێت ، ئێ کە تۆش خۆتت خۆش ئەوێت کەواتە دایما هەوڵی شتی باش و باشتر و بشترین بۆ خۆت بدە.
۳ـ بخوێنەوە ، بخوێنەوە ، بخوێنەوە ، چونکە کاتێک بوویتە خوێنەر و زانیاری زۆرت پێ بوو کاتێک باسێک دێتە ئاراوا تۆ شەرمت بیر نامێنێت ، ڕوونتر بڵێین تۆ پێت وایە غەدرێکی زۆرە دەرهەق نەفسی خۆتی ئەکەیت کاتێک تۆ ئەو هەموو زانیاریەت پێ یە و ناشی گەینی بۆیە دەست بە جێ ئەکەویتە قسە کردن.
٤ـ بەژداری کۆڕ و سمینار و کۆنفرانسەکان بکە لەوێشەوە بەبێ دەنگی دامنیشە و هەموو کات ڕای خۆت بڵێ.
٥ـ زیاتر ڕەفتار لەگەڵ ئەو کەسانە بکە کە کەم شەرم ئەکەن لەدوا جار تۆش ئەبیت یەکێک لەوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *