ئامادەکردنی گەرمیان عوسمان
بەستنی پێوەری ئاو لەم سنورەی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ چوار شەمە ڕێکەوتی ( ۲۰۱۸/۷/۲٥ ) بەمەبەستى دەست پێکردنەوەى پرۆسەى بەستنى پێوەرى ئاو و وەرگرتنى پارەى ئاو لەڕێگەى پێوەرەوە لەبنکەی فەرمانگەی ئاو ، ( ڕەمەزان عارف ) لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بەنوێنەرایەتى کۆمپانیاى ( گرنگ ) لە ( زۆنى دوو ) لەگەڵ ( لێپرسراوی داهات ) و عەداد و کارمەندانی بەشەکە کۆبونەوە :
سەرەتا لێپرسراوی فەرمانگەی ئاو باسی لەگرنگى پڕۆسەی بەستنى پێوەرى ئاو کرد لەسنورى قەزای شارەزوور .
دواتر ( ڕەمەزان عارف ) لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور وتی : داوا لە هاوشاریان دەکەین هاوکارمان بن بۆ بەستنی پێوەری ئاو چونکە بەستنی پێوەری ئاو هۆکارێکە بۆ بەفیڕۆ نەدانى ئاو و زیاد کردنی کاتی پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان و سودی بۆ هاوڵاتیان زۆرە .
هەروەها باسی لە شێوازی وەرگرتنی پارەى ئاو کرد و وتی : وەرگرتنی پارەی ئاو لە هاوڵاتیان لەڕێگەى پێوەری ئاوەوە دەبێت کەلە ئێستادا کۆمپانیایەك بەناوى( گرنگ ) کارى کۆکردنەوەى پارەى ئاو دەکات لە زۆنی دوو کە هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەرین و گەرمیان دەگرێتەوە .
هەروەها وتیشی : لەئێستادا لەلایەن کۆمپانیاى ناوبراوەوە دەست کراوە ڕوپێوی ئەو ماڵانەى کەوا پێوەری ئاویان بەستووە یاخود پێوەرەکەیان نەبەستووە لە شارەکەمان و ئێستا لەشاری سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای ( گرنگ)ەوە پارەی ئاو لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت .
لەکۆتایدا ( ڕەمەزان عارف ) لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند : لەبەرواری (2018/9/1)ەوە لەقەزاکەماندا پارەی ئاو لەلایەن کۆمپانیای ( گرنگ )ەوە وەردەگیرێت و پەیوەندی بەفەرمانگەکەمانەوە نامێنێت ، ئاماژەی بەوەشدا کەلە ماوەى(1)یەك مانگدا دەبێت هاووڵاتیان پێوەر ببەستن ئەگینا بەبڕی (100,000)سەد هەزار دینار غەرامە دەکرێن .