بۆیەکەم جارە شانۆییە کی جیاوازلەشارەزوور نمایش دەکرێت ـ
سبەینێ کەدەکاتە سێ شەمە ٢٥/٩/١٨ لە ھۆڵی بینای بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوور ـ گروپی شانۆی پـــــروشـــــە شانۆی پێکەوە ژیان نمایش دەکەن ـ کەلەسیناریۆ و دەرھێنانی واحیدی کفری یە ـ
عوسمان عەبدولا ـ کە ئەکتەر و یاردەری دەرھێنەرە لە شانۆییەکەدا ـ تایبەت بە شارەزوور نیوس ڕایگەیاند ـ ئەم شانۆی ییە باسی پێکەوەژیان و ئەو ستەم و خراپەکاریانەی بەرانبەر ئافرەتان و گەلی کورد کراوە و پەیامی میللەتی کوردە بۆ گشت وولاتان و بەتایبەت وولاتانی دراوسێ ــ
ئاماژەشی بەوەدا ئەم شانۆییە لەکاتێکدا لەقەزای شارەزوور ھونەری شانۆ بەتەواوی پشتگوێ خراوە و وەک کەسێکی بەئەزموون لەو بوارەدا دوپاتی کردەوە کە بۆ لەمەو لا چەندین شانۆی لەم جۆرە بەرھەم دێت و نمایش دەکرێت
ووتیشی کە لەبەرنامەیان دایە گروپێکی شانۆی دابمەزرێنن ــ