به دروشمی “لاوانی كورد هه‌میشه پێشه‌نگن” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی شاره‌زوور به هاوكاری ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه له رۆژی جیهانی لاوان‌دا، كۆنسێرتێكى گورانی و موزیك ساز ده‌كات.
مه‌ریوان تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور به “شارەزوور نیوز” ی راگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی كۆنسێرته‌كه دوورخستنه‌وه‌ی لاوانه له‌و ته‌نگژه‌ى ئێسته هه‌یه و هاوكات بۆ به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی لاوانه.
وتیشی، كۆنسێرته‌كه‌یان کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت كه رۆژى پێنجشەممەى ئاب به‌ڕێوه ده‌چێت، له ئێسته‌دا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ رۆژی جیهانی لاوان تا كارێكی جوان پێشكه‌ش به شاره‌زوور بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور روونیشیكرده‌وه، كۆنسێرته‌كه له لایه‌ن گرووپی موزیكی “چامه” به‌ڕێوه ده‌چێت كه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی لاوی ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.