شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
هونەرمەندێکی پەیکەرسازی ناسراو لە قەزای شارەزوور ئاشکرای دەکات کە هەوڵدەدات پڕۆژەی هونەری گەورە ئەنجام بدات.
عومەر جەمیل، هونەرمەندی پەیکەرساز لە قەزای شارەزوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت، “بۆ یەکەمین جار و لە مێژووی قەزای شارەزووردا و بەهاوکاری بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور چاوەڕوانی گەورەترین پڕۆژەی هونەری بن “.
لە وتەکانی ئەم هونەرمەندە پەیکەرسازە ئەوە دەرەکەوێت کە لە هەوڵی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی هونەریە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەکی لە بارەی پڕۆژەکەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
نوێترین کاری ئەم هونەرمەندە دروستکردنی پەیکەرێکە بۆ شاعیری کورد (مەولەوی)یە کە لە دەروازەی شارۆچکەی زەڕایەن دانراوە و بەدەر لەوەش لە ئێستادا خەریکی تەواو کردنی گەلەریەکە لە ناو ڕۆشنبیری و هونەری شارەزووردا.