پێشمەرگەیەک بە وێنەکێشانەکانی خەڵکی سەرسام کردوە

پێشمەرگەیەک بە وێنەکێشانەکانی خەڵکی سەرسام کردوە
شارەزوور نیوز – شیلان قازی
( شاڵاو سەڵاح محمود ) دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە وە لە ساڵی (۲۰۱۰)ەوە دەستی بە کاری وێنەکێشان کردووە و پاش تەواو کردنی خوێندن بەهۆی دانەمەزراندنیەوە ماوەی سێ ساڵە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی کاری پێشمەرگایەتی دەکات.
دەقی چاوپێکەوتنەکە :
پەیامنێری شارەزوور نیوز : چۆن دەستت بە کاری وێنەکێشان کرد و چی کاریگەری هەبوو لەسەرت ، ئامانجت چیە ؟
شاڵاو سەڵاح محمود: “تا ڕادەیەکی زۆر حەز و خولیام بۆ کارەکەم هەیە و هەمیشە شانازیم بە هونەرەکەمەوە کردووە و هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم کارەم تەنها حەز و خولیام بوو بە دەرەجەی یەک و هەروەها هەمیشە ئامانجم ئەوەبووە کە بتوانم لە ڕێگای هونەرەکەمەوە خزمەتێک بە شار و وڵاتەکەم بکەم”
شارەزوور نیوز : کێ هاندەر و پاڵپشتی کردویت هیزی پێ بەخشیووی؟
شاڵاو سەڵاح : “سەبارەت بە هاندان مامۆستا و هاوڕێکانم پاڵپشتی سەرەکیم بوون ، لەناو هەموشیاندا مامۆستا سەردەشتی هاوڕێم کە لەتەواوی خوێندنمدا پاڵپشتێکی زۆر بەهێزم بووە و دەستی گرتووم و تا ئێستاش ئەو یەکێکە لەهەرە مامۆستا نایابەکانم”
پەیامنێری شارەزوور نیوز : تاکو ئێستا پێشانگات کردووەتەوە؟ وە چەند پیشانگات کردوەتەوە لە کووێ بووە؟ وە خۆزگەت چیە ؟
وێنەکێشەکە وتی : “بەشداریم لە یانزە پێشانگای هاوبەشدا کردووە لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و هیوادارم بارودۆخی کوردستان باش ببێت و خەڵکی ڕۆح و مێشکیان ئاسودەبێت و بتوانن چێژ لە کاری هونەری ببینن ، وتیشی هەروەها پێم خۆشە وانەی هونەر وەک وانەکانی تر بکرێت بە وانەیەکی سەرەکی لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا”
شارەزوور نیوز : لەکۆتایدا چی قسەیەکت هەیە ؟
وێنەکێش شاڵاو وتی : “لەکۆتایدا سوپاسی بەڕێزتان و سایتی شارەزوور نیوز دەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و هیوادارم بەردەوامبن لە کارە جوانەکانتان ، وە وتیشی هیواخوازم بارودۆخی کوردستان بەرەو جێگیری بڕوات هەتا سەرلەنوێ کارە هونەریەکان بتوانن خۆیان نیشان بدەن

“.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *