چۆن وێنەیەكی سێڵفی بوە ھۆی دۆزینەوەی بكوژێك

زۆرجار ئێمە لە ھەژماری تایبەتی خۆماندا وێنەی دادەبەزێنین وە لەگەڵ ھاوڕێكانماندا بڵاوی دەكەینەوە ، بەڵام ئەم ئافرەتە كەنەدیە بیری لەوە نەكردوەتەوە كە وێنەیەكی سێڵفی ببێتە ھۆی ئاشكرا بوونی تاوانی كوشتنی ھاوڕێیەكی . 
بەپێی ئەوەی بی بی سی بڵاوی كردوەتەوە ، كە ئافرەتێكی (٢١ساڵ) دادگای كراوە بە كوشتنی ھاوڕێیەكی كە تەمەنی ٢١،پاش ئەوەی لێكۆڵەرەوەكان بەڵگەیەكی تۆمەت باركردنی ئافرەتەكەیان لە وێنەیەكی سێڵفی دا دۆزیەوە كە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبووك داینابوو كە لەگەڵ ھاوڕێكەیدا بوو، 
ئەم ڕوداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥،كاتێك كە لە ویلایەتی (ساسكاتشوان)ی كەنەدیدا ئافرەتێك بە مردووی دۆزرایەوە كە بە ھۆی خنكانەوە مرد بوو ، ھەروەھا لە شوێنی ڕوداوەكە لێكۆڵەرەوەكان “پشتوێنێك”یان دۆزیەوە كە بە ھۆیەوە كوژراوەكە مرد بوو ، بەڵام لێكۆڵەرەوەكان نەیان توانی خاوەنی”پشتوێنەكە” بدۆزنەوە . 
بەڵام پاش دوو ساڵ لە لێكۆڵینەوە لێكۆڵەرەوەكان بە سەرسامیەوە خاوەنی پشتوێنەكەیان دۆزیەوە كە لە وێنەیەكی سێڵفیدا گیرابوو كە ئافرەتە بكوژركە لەگەڵ ھاوڕێ كوژراوەكەیا بە پشتوێنەكەوە ڕەسمەكەیان گرتبوو، ھەروەھا جێگای سەرسامی بوو كە لێكۆڵەرەوەكان زانیان كە وێنەكە پێش چەند سەعاتێك گیرابوو لە ڕوداوی كوشتنەكە!!. 
پاش ڕوبەڕو كردنەوەی بەڵگەكان ،”تشيني روز أنتوني”دانی بەوەدا ناوە كە ھاوێكەی بە ناوی “غورغول” كە بە پشتوێنەكەی خنكاندویەتی ھەتا مردن،بەڵام بكوژركە وتی كە ئەو بیری نایەت چۆن ھاوێكەی كوشتوە چونكە لەو كاتەدا ھەردوو كیان سەرخۆش بوون،لەگەڵ ئەوەشدا پەشیمانی خۆی ڕاگەیاندن لە دادگادا،ھەروەھا لەم دویانەدا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوەی ٧ ساڵ بۆ دەركرا. 
وەرگێڕان :موسلیم حسن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *