شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی تەژنە دووهەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بۆ شیعر و چیرۆک ئەمساڵ مانگی7ی 4ی 2018 کە شەممە دەکات دیاری کردووە.
دوای ئەوەی کە ئەندامانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری دووهەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بۆ شیعر و چیرۆک کۆبوونەوە و دوای بیر و ڕاگۆڕینەوە لە نێوانیاندا بڕیاردرا ڕۆژی شەممە ٧ / ٤ / ٢٠١٨ وەک ڕۆژی دوهەمین فیستڤاڵ دیاریبکرێت و لە ئێستادا ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە.
فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بۆ شیعر و چیرۆک فیستیڤاڵێکی ساڵانەیهو ئەمساڵ بۆ هەمین جار بەڕێوە دەچێت.