شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
وا بڕیارە سبەی لە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور مەڕاسیمێک بۆ کتێبی(گۆران-وەک زمانێکی ئەدەبی) کە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی – زمانەوانییە واژوو بکرێت.
کتێبەکە لە نوسینی(ئەیوب کوێخا رۆستەم)ە و کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ مەڕاسی واژوکردنەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور دەست پێدەکات.