بەخواردنی ئەم گیایە کێشەی قژ ڕووتانەوەت چارەسەر بکە !

تۆڵەکە لە جیهان ناسراوە بە (Malva rotundifolia)
مالۆی گەڵا گوڵ، لە زۆر ناوچەدا گەشە دەکات، لەوانە ناوچە مامناوەندەکان و ناوچە گەرمەکان.

ڕووەکێکە زۆر بە ئاسانی گەشە دەکات بەتایبەت خاکێک دەوڵەمەند بێت بە نایترۆجین ،بەزۆری بەرزییەکەی 50 – 100سم گەشە دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی دەگاتە 200سم ئەم جۆرە یەکێک بووە لە سەرەتاییترین بەرهەمە ماڵییەکان.

-سەوزەکان جۆراوجۆرن و بەسودن بۆ تەندروستی مرۆڤ و لەپێکهاتەکانیدا دەرمانی جۆرەها نەخۆشی هەیە ، تۆڵەکەش یەکێکە لەوانە،هەندێك لە سودە گرنگ و سەرسوڕهێنەکانی (تۆڵەکە ) دەخەینە ڕوو ، کە سەوزەیەکی بەهاریە و لەئێستادا لەبازاڕ و دەشت و باخەکان هەیە.

پێکهاتە و سودەکانی تۆڵەکە:

تۆڵەکە دەوڵەمەندە بە ماددەی (Mucilage )و ڤیتامین C و B و A، ئەم گیایە سوود لە گەڵاکەی و گووڵەکەشی وەردەگیرێت:

ـ تۆوەکەی مادەی چەوری و پۆلیساکارید و فلاڤۆنۆیدی تێدایە و لە ماددە تبێتیە پزیشکیەکان بەکاردەهێنرێ لەچین بە تایبەتی، چارەسەری تێکچوونی گورچیلە و ڕاگرتنی شلەمەنیەکان و زوو زوو تینوێتی و دژی هەوکردنە و هەوکردنی سنگ لەناودەبات، چارەسەری قەبزی دەکات و دەبێتە هۆی سکچوون، یارمەتی هەرسکردن دەدات و ڕیخۆڵەکان چالاک دەکات.

ـ گەڵا و لقەکانی هەرسکەرن بۆ گرفتەکانی ( کۆڵۆن) یەکێکە لەباشترین چارەسەرەکان و دەدرێن بەو ژنانەی لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی دووگیانیدان

ـ دەتوانرێت گەڵا و لقە ناسکەکانی بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی سووتاوی و برین و خورانی پێست.

ـ بۆ چارەسەری کەم خوێنی زۆر باشە ، کەم کردنەوەی ئازری جومگەکان و بۆ هێوەرکردنەوەی مێشك و کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.

ـ بۆ بەهێز کردنی موی قژ و چارەسەرکردنی قژ ڕوتانەوە زۆر بەسودە.
گەڵا و گوڵ و لقەکانی وەک پێکهاتەیەک لە ئامادەکارییە جوانکارییە بازرگانییەکاندا وەکو کۆندیشنەری پێست بەکاردەهێنرێت کە زەیتێکی سروشتی لە تۆوەکانەوە بەدەست دێت بۆشێدار کردن و جوانتر کردنی پێست بەگشتی و ڕوخسار بەتایبەتی ،

وەرگێڕانی : سروشت عومەر
سەرچاوە:
Tropical Plants/Malva Verticillata

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *