کاسەی دراوسێ

نووسینی: ڕێبەر جەمیل
لەڕابوردوودا بردنی چێشت بۆ دراوسێ خەسڵەتێکی جوانی کوردەواری بوو، کە وردە وردە تاساڵانی نەوەدەکانیش هات ، ئەڵبەت هێشتا بەتەواوی بنەبڕنەبووە بەڵام زۆر دەگمەن لێرەو لەوێ هەیە .
ئەم کارە دوو سوودی باشی تێدایە:
یەکەم دروستکردنی پەیوەندیەکی گەرم و گوڕە لەنێوان دراوسێکان.
دووەم گۆڕینەوەی خواردنە بەشێوەیەک هەردوولا دەتوانن چێشتێکی تر بۆسەرسفرەکەیان زیادبکەن.
ئەم کەلتورە وەک هەر داب ونەریتێکی کوردی لەدوای فراوان بوونی شارەکان و کەم بوونەوەی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان زەربەی گەورەی بەرکەوت ، له ئێستادا بەهۆی ئەوی کەجیاوازیە چینایەتیەکان مەوداییەکی زۆریان لەنێواندایە کەسفرە و ئەتەکێتی چێشت دروستکردن و لەخۆڕازی بوون وبەکەم دانانی ژیانی تایبەتی ئەوانی تر برەوی سەندووە وای کردووە گەر کەسێک لەگەڕەکێکدا کاسە چێشتێک بداتە دراوسێکەیان واگومان دەبات کەبەپاکی نەزانن یان لەوئاستەیا نەیبینن کەشیاوی خواردنی ئەوان بێ،ئەمەش سەرچاوەکەی لەعەیبەعەیبەو نەبوونی متمانەوە دێت.
خانمەکانی جاران سادەو ساکارتر بوون ، کەو کوژی دانەئەیشتن پلان وتوانج لەچێشت و دەستاوی یەکتر بدەن ، هەربۆیە نەش ئەترسان لەوەی کاسەچێشتەکانیان هەردوای پشتهڵکردنیان بکرێتە سەلەی خۆڵەکەوە ، یان عەیب وعاری لێبدۆزرێتەوە.
هەربۆیە ئێستا لەکاتی مەغریبدا کچۆڵەیەک یان کوڕیژگەیەک بە قاپێک چێشتەوە لەدەرگاکانمان نادەن یان دوای بانگکردنێک قاپەچێشت لەسەر دیواری نێوانمان دابنرێت ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *