عەفرین و ئیدانەكردن

شەرمەزارییە دەست بۆ پارچەیەكی خاكت بەرن و تۆش بەهەموو قەناعەتی خۆتەوە كە عەلەساز زۆر دڵسۆزیت و خەمی هاوڵاتیان و خاكی خۆتە دێیت و ئیدانەی ئەو وڵاتە دەكەیت كە خاكت داگیر دەكەن ، وشەی ئیدانە كردن هەڵوێست وەرگرتن نیە بەڵكو ترسنۆكی ئەوكەسانەیە كە ناتوانن بەرگری پارچەیەكی خاكی خۆیان بكەن و خۆیان بەو ئیدانە كردنە دەدزنەوە وەك بڵێیت ئیدانە كردنەكەیان هیچی نەهێشتبێتەوە و تەواو خاكی خۆی لەدەستی دوژمن پاراستبێت، ئاخر ئیدانە كردن جگە لە خۆدیزنەوە لە ڕوداوەكان چی لە مەوزوع و كێشەو گرفتەكان چ شتێكی تری لێ بەرهەم هاتووە، عەفرین و عەفرینیەكانی كوردستان قسەی زل و بەیاننامەی بێ كردار و بێ هەڵوێستیان ناوێت ، ئەوان هەڵوێستیان لە خوشك و برا كوردەكانی پارچەكانی تر دەوێت ، ئەوان پاڵپشتیان دەوێت.
” محمد تۆفیق ”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *