دیارترین جێگره‌وه‌كانی واتس ئه‌پ

نزیكه‌ی 2 ملیار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان پشت به‌ وه‌تس ئەپ ده‌به‌ستن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌وه‌، له‌ئێستاشدا به‌هۆی له‌كاركه‌وتنیه‌وه‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروستبوه‌.

دانیشتوانی زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان، به‌ هۆی هه‌بونی پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێت و گرانبونی نرخی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، وه‌تس ئه‌پ بوه‌ته‌ جێگره‌وه‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كانیان.

دانیشتوانی زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان، به‌ هۆی هه‌بونی پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێت و گرانبونی نرخی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، وه‌تس ئه‌پ بوه‌ته‌ جێگره‌وه‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كانیان.

ڤایبەر


ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ڤایبه‌ر به‌كارده‌هێنن، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌كان له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا و له‌دوای وه‌تس ئه‌پ به‌پله‌ی دوه‌م دێت، جگه‌ له‌ڕوی ته‌له‌فۆنكردنه‌وه‌ بۆ نامه‌ به‌كارده‌هێندرێت و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی بۆ به‌كارهێنه‌ر ره‌خساندوه‌.

تێلیگرام

تێلیگرام یه‌كێكه‌ له‌ سه‌لامه‌تترین به‌رنامه‌كان له‌ڕوی “پارێزراو”یه‌وه‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و گفتوگۆ، به‌كارهێنه‌رانیشی به‌ زیاتر له‌ 500 ملیۆن كه‌س داده‌نرێت، ده‌توانرێـ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، هه‌م په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و ده‌نگ و ئاڵوگۆڕی بابه‌تی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجامبدرێت.

سیگناڵ

سیگناڵ یه‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ڕوی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ره‌وه‌، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ و جیاواز له‌سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی دیكه‌، پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ره‌، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رنامه‌كانی تێلیگرام، ڤایبه‌ر و سكایپ پرۆتۆكۆلی تایبه‌تمه‌ندی سیگنال به‌كاردێنن بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌كارهێنه‌ر.

سناپچات

له‌ كاتێكدا وه‌تس ئه‌پ توشی دۆخێكی خراپ ده‌بێت، سناپچات له‌وانه‌یه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی ته‌واو بێت بۆ گفتوگۆ و هاوبه‌شكردنی وێنه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌ نێوان هه‌رزه‌كاران و گه‌نجه‌كان كه‌ ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌دا بكه‌ن.

سناپچات ناگونجێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌ گرنگه‌كان، به‌ڵام به‌سود ده‌بێت بۆ به‌زیندوهێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌ كاتی ئاڵوگۆڕی نامه‌ و وێنه‌كان.

نامه‌ی ئاسایی

نامه‌ی ئاسایی كه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایل و سیمكارته‌وه‌ ده‌نێردرێت و به‌شێوازێكی كلاسیك ناوده‌برێت، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی SMS وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌ گرنگه‌كان له‌ نێوان خه‌ڵكدا به‌كاربهێندرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *