جیهانه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌لبێرت كان..
له‌سه‌ر دراوی نوێی ٠٠٠. ٢٥ هه‌زار دیناری عێراقی وێنه‌ی كچه كوردێك وه‌ك هێمایه دانراوه.
(ئهلبێرن كان) گه‌وره سه‌رمایه‌داری فه‌ره‌نسی له ساڵی ١٩٠٩ بریاری دا چه‌ندین وێنه‌گری به‌توانا بنێرێته سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و وڵاته‌كان بۆ تۆماركردنی كلتور و ژیانیان به وێنه و ڤیدیۆ و به دۆكیۆمێنت كردنی كلتووره‌كان و ژیانی رۆژانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، بۆیه ٧٢ هه‌زار وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گرت له سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی جیهان و ١٨٠ كلم شریتی ڤیدیۆیی و سه‌دان نامه و یاده‌وه‌ری رۆژانه‌ی تۆماركردووه..
ئێستا سه‌رجه‌م وێنه و دۆكیۆمێنته‌كان له موزه‌خانه‌یه‌ك پارێزراون له فه‌ره‌نسا به ناوی موۆزهخانهی (ئه‌لبێرت كان )و ئه‌وه‌ی جێگای باسه كه وێنه‌یه‌ك له‌و وێنانه‌ی (ئه‌لبێرت كان )ئێستا له‌سه‌ر دراوی نوێی ٢٥ هه‌زاری نوێی عێراقیه كه وێنه‌ی كچه كوردێكی ده‌ڤه‌ری زاخۆیه كه له‌ساڵی ١٩٢٧ گیراوه. ئێستا ئه‌و وێنه‌یه له موزه‌خانه‌ی (ئه‌لبێرت كان) دانراوه بۆ نمایش كردن.
نووسینی : دلێر ره‌فیق