شارەزوور تەکنەلۆجیا – موسلیم کەریم
وەک ھەموومان دەزانین کەبراوسەری( فایەر فۆکس) ی بەناوبانگ یەکێکە لە براوسەرە بەھێزەکان لە بواری تەکنەلۆژیا، بە لام کێشەیەکی ھەبوو ئەویش ئەوەبوو کەمێک خاو تر بوو لە براوسەرە کانی دیکە ،
بەڵام چیتر وەھا نابێت لە گەل ئەم ڤێرشنە نوێیە.
بەڵام چیتر وەھا نابێت لە گەل ئەم ڤێرشنە نوێیە.
وانزیکەی سالێک دەبێت لە ریکلام بۆ پرۆژەی کوانتیۆم(quantum) ، کە یامەتی( فایەرفۆکس ) دەدات بۆ بەکارھێنانی ئامێرە تازەکان بەھەموو توانایەوە . وە ئێستا کە (مونزیلا) ڤێرشنی بیتا گشتیەکە لە ڤێرشنی ٥٧ لە براوسەری (فایەرفۆکس)، کە پێی دەوترێت (فایەرفۆکس کوانتیۆم )کە بزوێنەرێکی نوێی ھەیە کە تەواو کاردەکات لەگەل بزوێنەری رێکخستنی سایتەکان کە تایبەتە بە خۆی ، وەئەم (Rendering Engine) بۆ باشتر کردنی تواناکانی براوسەرەکەیە چ لەڕوانگەی خێرای گەران یاخود بۆ ڕکابەری براوسەری بەتوانا گۆگل کرۆم تایبەت بە کۆمپانیای گۆگل .
وە ئەو ھۆکارانەی کە وادەکات ئەم براوسەرە نوێیە زۆر خێراتر بێت لە ئەوەی پێشوو :
١- فایەرفۆکس کوانتیۆم دەتوانێت چارەسەری ناوەڕۆکی ویب سایت بە بەکاھێنانی چەند شێوازی جۆراوجۆر بۆ چارەسەر .
٢- براوسەرەکە بزوێنەری CSS engine ھەیە ، کە ئەویش دەتوانێت کار بە چەند شێوازێکی جۆراوجۆر بکات .
٣-براوسەرەکە دەتوانێت پێداویستی نیشانەکانی ویب دیاری بکات ، بەجۆرێک ئەو پێداویستیانەی کە بەکاری دەھێنیت بە شێوازێکی خێراتر دادەبەزێت.
ھەروەھا براوسەری کوانتیۆم بە روێکی جیاوازەوە دێت کە پێی دەوترێت( فۆتۆن )کە بەتەواوەتی تازەیە دەناسرێتەوە بە جولەو و گۆرینی وێب سایتەکان بە نەرمی وە تەرکیز دەکاتە سەر فەراھەمکردنی ئەو پێداویستیانەی کە بە کارھێنەر پێوستی دەبێت بەشێوازێکی ئاسان ، وە لەگەڵ ئەوەشدا دووھێندە *٢ خێراترە و کەمتر رام بەکار دەھێنێت بە ڕێژەی %٣٠
لینکی بۆ کۆمپیوتەر :
https://www.mozilla.org/en-US/firefox/channel/desktop/#beta
https://www.mozilla.org/en-US/firefox/channel/desktop/#beta
لینک بۆ ئەندرۆید :
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.mozilla.firefox_beta
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.mozilla.firefox_beta