داریوش ئه‌رجومه‌ندی/حیشمه‌تی فیرده‌وسی : ستایش چیرۆكێكی گیرێدراوی سه‌رده‌میانه‌ی کۆمەڵایەتیە له نێوان مه‌رگ و ژیان و عه‌شقدا …
نێرگز موحه‌مه‌دی /ستایش :درامای ستایش پڕبوو له خۆشه ویستن و عیشق و وه فاو میهره‌بانی.
مه هدی پاكدڵ/تاهیر فیرده‌وسی : هه ستم كرد ڕۆڵی من له هه‌ڵبژاردنی كه سێتی تاهیردا سه‌ركه‌وتنێكی گه وره‌یه بۆ كاری دراما.
مه هدی سلوكی /لەڕۆڵی موحه‌مه‌د: ستایش توانی ڕۆڵێكی گه وره ی هونه‌ری له درامای ئێرانی‌دا بگێڕێت.
ئامادەو وه‌رگێڕانی .ڕێباز حه‌سه‌ن کەڵهوڕیی
زنجیره درامای دۆبلاژ كراوی كوردی ستایش كه پێشتر به شی یه‌که‌می و دووەمی ئێستاش به‌شی سیێەمی لەچەند كه‌ناڵێکی ئاسمانییەوە پێش كه‌ش ده‌كرێت بەرهه‌مێكی تراژیدی سه‌رده‌میانه‌یه له نێوان مه‌رگ و عیشقدا بنیاد نراوه له سهرمهرگێكی له سه‌رخۆ له به شی یه‌كه‌مدا تاهیری فیرده‌وسی كۆتای به‌ژیانی دێت و فیرده‌وسی حیشمه‌تی باوكی كه‌ده‌سته‌ڵاتی ئابووری و سیاسی هه‌یه ده‌كه‌وێته وێزه‌ی ستایشی بووكی یه‌وه‌و ئه‌وانیش ناچارن ڕێگهییهكی مه‌نفای پڕ دژوار هه‌لبژێرن چونكه فیرده‌وسی وێڕای قسەو وتە بەنرخەکەکانی به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی ده بێته هێزێك بۆ غرورو له خۆبایبوون بۆیه ئه‌م درامایه وا لەبینهر ده‌كات ئه‌ڵقه له دوای ئهڵقهبه تامه‌زرۆییه‌وه بینه‌ری بن.
داریوش ئه‌رجومه‌ندی كه ڕۆڵی حیشمه‌تی فیرده‌وسی ده‌گێڕێت یه‌كێكه له سیناریست و ئه كتهره ناوداره‌كانی ئێران و خاوه‌نی چه‌ندین خەڵاته سه‌باره ت به دراماكه‌و ڕۆلگێڕانی خۆی ده‌ڵێت : ستایش وه‌ك دراماییهكی ته لهفزیۆنی توانی بینەرێیەکی باش بۆخۆی دروست بكات چونكه من و سوڵتانی ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵی ئه وهماندا له سه‌ركۆی ده‌قی هەر سێ بەشەکەو زیاتریش دراماكه ئه‌كته ری باش و بهئەزموون بهێنین چونكه ستایش چیرۆكێكی گرێدراوی سه‌رده میانه یەی کۆمەڵایەتیە له نێوان مه‌رگ و ژیان و عیشقدا.
ژیانی هاوسه رییان پێكهێناوهوخۆشی خاوه نی کوڕ‌و کچێکه و له گه ڵ مامۆستاییەکی زانکۆ ساڵی 1999ژیانی هاوسه ری پێكهێناوه ،ئەو خانمه هونەرمەنده ساڵانێكه له بواری ڕۆژنامەگەریداو لەسەر مافەکانی منداڵان کارده‌کات و له ساڵی2000 لەیەکەمین فلیمدا به ناوی [مرگ یک پینوکیو] به شداری کردووه‌و هه روهها لەفلیمی( عروس شب )دەورێكی باشی گێڕا‌و لەزنجیره درامای ستایشیشدا توانی ڕۆڵێكی جوانتر‌و سەرکەوتوانە بەرجەستە بکات.سه باره‌ت به ڕۆڵگێڕانی لەو درامایەداو لەدیدارێكی هونەری گۆڤاری خانواده ئاماژه بۆ ئەوه دەکات جێگەی خۆشحاڵی بوو دەرهێنەر لەناو 20 کچه ئەکتەردا منی هەڵبژارد تاڕۆڵی ستایش بگێڕم،چونکه لەڕووی تەمەن و ڕوخساره‌وه من له هه موویان باشتربووم و خۆشم ده ورهکەم پێ جوان بوو و چیرۆکی ناو دراماکەش هێنده ڕووداوی دژواری تیادابوو کاتێ خوێندمەوە گریاندمی.عەشق، مردن،خۆشه ویستی ڕاسته قینه،ناهەقی کردن ،هەڵهاتن،ئه مانه هه موو کاریگه ربوون ،چونکه ئەکتەر کاتێك ڕۆڵدەگێڕێت دەبێت به ڕۆح و جه ستەی خۆی بۆ ئه و ده‌ورە یەکلا بکاتەوهو جوان نمایش بکات.وه‌ک خۆی پێبکەنێت ،چۆن هەڵسوکەوت بکات.به چی شێوازێك قسه کانی دەرببڕێت.من له درامای ستایشدا وام هه ستده کرد له ناو دۆخێكدام ده شێت ئەو هه موو ناخۆشیانه بەسەر کەسێكدا هاتبێت و من بتوانم دەورێكی باشی بۆبگێڕم.وه درامای ستایش پڕبوو له خۆش ویستن عیشق و وه‌فاو میهره‌بانی ئه وه‌ش منی زۆر دڵخۆش كرد.
وه سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی حیشمه تی فیرده‌وسی من خۆم له سه‌ره‌تای نوسینی ده‌قه‌كه‌وه ئه‌وه‌م پێ باشبوو ئه‌و ڕۆڵه هەر خۆم بیگێڕم چونكه ئێمه چه‌نده ئامانجمان گه‌یاندنی كێشه‌و ڕووداوه‌كان بوو ئه‌وه‌نده‌ش ئامانجمان بوو په یامی لێبورده ی و وه‌فاو ڕێگه‌یه‌كی چارهسەرییانه بده‌ینه بینه‌ر بێگومان هه رواشبوو توانی بینه‌ر ناچار بكات به ڕۆح و تاسه‌یه‌کی زۆره وه ته‌ماشای دراماكه بكه‌ن.
نێرگز موحەمەدی،کەڕۆڵی ستایش دەگێڕێت له 1ی 8ی 1978 له شاری زه نجانی وڵاتی ئێران له دایک بووه‌و بەشی فیزیای زانکۆی ته واو کردووه‌و کچی گه وره‌ی خێزانەکەیەتی و براو خوشكێكی هەیە کەلەخۆی بچووکترن و هه ردووکیان
مه هدی پاكدڵ، كه ڕۆڵی تاهیری ده بینی ساڵی 1980 له شاری ئه سفههان له دایك بووه‌و ده‌رچووی به‌شی گرافیكی زانكۆی ئازادیی یه له‌تاران و له 19شانۆ‌و 10 فلیم و 9 زنجیره درامادا ڕۆڵی گێڕاوه سه‌باره‌ت به درامای ستایش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له پاش داواكردنی ده‌رهێنه‌ر سه‌عید سوڵتانی و داریوش ئه رجومهندی كاتێك ده‌قه‌كه‌م خوێندهوە دلخۆش بووم هه‌ستم كرد ڕۆڵی من له هه‌ڵبژاردنی كه سێتی تاهیردا سه‌ركه‌وتنێكی گه ورهیە بۆیه به‌شداریم كرد‌و لەبەشەکانی تریشدا سوپاس بۆ خوا باشتر‌و چاکتر ئەو سەرکەوتنەمان تۆمار کردووە.
مه‌هدی سلوكی. كه له‌دراماكه دا ڕۆڵی موحه‌مه‌د ده‌گێڕێت ساڵی 1981 له شاری ئه‌سفه‌هان له دایك بووه‌و له چه ندین فلیم و شانۆ‌و درامادا ڕۆڵی گێڕاوه ده‌رباره‌ی درامای ستایش و كاراكته‌ری خۆی ده‌ڵێت: درامای ستایش توانی ڕوویه‌كی باشی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌ی پیشانی بینه‌ر بدات و وه ده‌ورێكی باش له هونه‌ری سینه‌ماو درامای ئێرانی‌دا بگێڕێت .وه ده‌رباره‌ی ڕۆڵی خۆی ده‌ڵێت: من ده‌وری خۆمم پێ جوان بوو وه دلخۆش بووم له دوای په خشكردنی دراماكه ئه‌و هه‌موو ده ستخۆشی و پێشوازییهمان لێكراوه و بوو به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن ,