ئەم هەنگوینە سوورە پێی دەوترێت هەنگوینی خوێنی دوو برا ( دم الأخوين ) یان خوێنی ئەژدیها بەهۆی دارەکەوە دەوترێت ئەژدها ، (ناویزانستی: Dracaena cinnabari) جۆرێکە لە ڕووەک کە سەر بە ڕەگەزی ( Dracaena )لە بنەماڵەی سپێناخ ، تەنها لە دورگەی سۆکۆترا( جزیرە سقطری ) لە یەمەن هەیە ، وە بە یەکێک لە گرانترین و دەگمەنترین جۆرەکانی هەنگوین دادەنرێت لە جیهاندا .
سۆکۆترییەکان بەهۆی ئەوەی لە خوێنی ئەژدیها (شلەیەکی سوور کە لە خوێن دەچێت) لێی دەردەچێت، ئەم ناوەیان لێنا. (ئیسحاق بەیلی ) یەکەم ڕۆژهەڵاتناس بوو کە لە ساڵی ١٨٨٢ باسی کرد.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی زانستی لەم دواییەدا کەسانێک هەن پێیان وایە گرانبەهاترین هەنگوین لە دورگەی سۆکۆترا هەیە، کە نرخی هەرکیلۆیەک لە هەنگوینەکەی دەگاتە 180 دۆلار.
توێژەری فەرەنسی (کامێلیا سیرجان ) کە پسپۆڕە لە زانستە ڕووەکییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری سۆکۆترادەژین، باس لەوە دەکات کە هەنگوینی سۆکۆترا بە تامێکی بەهێز و بۆنێکی ناخۆشی دەناسرێتەوە.
درەختی خوێنی ئەژدیها بەزۆری لە دەوروبەری مانگی ئازاردا گوڵەکانی بەرهەم دەهێنێت، هەرچەندە گوڵەکانی بەپێی شوێنەکە دەگۆڕێت. گوڵەکان زیاتر لە کۆتایی لقەکاندا گەشە دەکەن. ڕووەکەکان وەک گوڵەبەڕۆژەن و کۆمەڵە بچووکەکانی گوڵی بۆنخۆشن، سپی یان سەوزیانهەیە. میوەکان پێنج مانگی دەوێت تا بە تەواوی پێدەگەن، لەنێویاندا ڕووەکی دەگمەن هەن کە پێویستیان بە چەندین سەدە هەیە بۆ گەشەکردنو وە هەنگەکان لە دارستانەکانی سۆکۆترا دەخۆن دارەکان کاتێک دەبڕدرێن ئاوێکی سوری لێدێت بۆیە پێی دەوترێت خوێنی دووبرا ڕەنگیهەنگوینەکەش سورە .
تایبەتمەندی خوێنی ئەو دوو برایە
شیکاری بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هەموو توخمێکی پێویستی تێدایە بۆ مانەوە. بەتایبەت کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی کۆمپلێکس،کانزاکان، هۆرمۆنەکان، شەکرەکان، و چەوریەکان، جگە لە بوونی 3%ی ماددە نەناسراوەکان و شیکاری نەکراوەکان، بۆیە زۆرێک لەتوێژەران ناویان ناوە (ناوی پێکهاتە سیحرییەکانی هەنگوین)، کە تایبەتمەندی و هێزی خۆی بە هەنگوین دەبەخشێت، بەو پێیەی هەموو ئەمپێکهاتانە بە شێوەیەکی چڕ لە خوێندا دەبینرێن.
بۆچی ئەم درەختانە ناوی خوێنی دوو برایە ؟
درەختەکە ناوی “دار خوێنی دوو برایە” یان “ ئەفسانەی ئەژدیها ”ئەو ئەفسانەیەی پەیوەستە بە ناونانی خوێنی ئەو دوو برایە یەکەم کوشتنەلە مێژووی مرۆڤایەتیدا، کاتێک قابیل هابیلی برای خۆی کوشت، دەوترێت لەگەڵ یەکەم دڵۆپی خوێن کە لە قابیلەوە ڕژاوە لەسەر زەویدرەختی خوێنەکە لە دوو برایە گەشەیان کرد، بۆیە زۆربەی ئەو ناوانەی کە دراون وشەی خوێنیان تێدایە، جگە لەوەش ئەو مادەیەی لێیدەرهێنراوە یەکگرتوویی ئەستوور و سووری تۆخی وەک خوێنە.
ئامادەکردنی / سروشت عومەر
سەرچاوە / نودار الماشية و الزراعة
مجلة كوكب العلم
موقع العلاج al3laj.com
Dracaena wikipedia
Qallwdall.com
Annajah.net