نووسینی :- گوڵ محمد بختیار ساڵح
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری کۆیە(( ۱٨ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱٨))چلەی ماتەمینی شەهیدانی(( ٨ی سێپتەمبەر ۲۰۱٨))ی بۆردوومانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو .
لەو بۆردوومانەدا هەریەک لە
-محمود حسن پور سکرتێری د.عەبدول رەحمان قاسملۆ
ـ ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب.
ـ خاتوو سوهەیلا قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب.
ـ هاشم بەرپرسی پیوەندیەکانی حزب لە کۆیە.
ـ خاتوو نەسرین حەداد سکرتێری یەکێتی ژنانی دێموکرات.
لەگەڵ چەندان تێکۆشەری تر شەهید بوون.
ئیدی ئەم ٨ی سێپتەمبەرە، وەک تاوانەکانی دی دەچنە مێژوو، ساڵانەیادی دەکرێتەوە هیچ وڵات و لایەن و گروپێک هەڵوێستی جدی نابێت لەمەڕ ئەم کارە
سەبارەت بە ئەو کۆمێنتانەی هەڵوێستی حکمەت و پەڕلەمان و حزبەکانی دەسەڵات بەلاوازدەزانن
لەسەروبەندی ڕیفراندۆمەکەی کوردستان، شاندێک سەردانی وڵاتی ئێرانی کردبوو، لەو سەردانەشدا داوای پشگیری تارانیان کردبوو لە دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆم، لەوەڵامدا بەرپرسانی تاران بە شاندی کوردی ڕاگەیاندبوو، چۆن سەندج پارێزگایەکی ئێرانە بەهەمان شێوە پارێزگا کانی شیمالی عێراق پارێزگایەکن سەر بەئێران.
کورد لەهەموو سەردەمێکدا لاوازبووە بەرامبەر فارسەکان، ئەم لاوازێش بەهۆی نەبوونی سیاسەتێکی نادروستەوە بووە،بڕیاری تاک لایەنە و نەبونی یەکڕیزی نیشتمانی هێندە لەخەمیبەهێز کردنی پەیوەندی بازرگانی بەهێزکردنی بنەماڵەکەیانن لەخەمی دروستکردنی لۆبییەکی بەهێز نەبوون.
باشترین نمونە لەسەر بڕیاری تاک لایەن و خۆبەدەستەوەدانی سەرکردەکانی کور بەرامبەر بە سەفەوێکا لە ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول بەنمونە وەردەگرین ،لەسەرداوای حەمەڕەزا شا مەلامستەفای بەرزانی وەک نەوشیروان مستەفا ئەڵێت 20ی مارت بارەگای بارزانی بروسكەی بۆ هەموو فەرماندەی هێزەكان لێدابوو واز لە شەڕ بهێنن. چەكەكان بشكێنن و تەقەمەنی و دەبوكانیان بتەقیننەوە و بچن بۆ ئێران.
بەڵام دكتۆر مەحموود عوسمان بەو پێیەی زۆر ئاگاداری نهێنی وردەكارییەكانی ناو شۆڕش و پارتیی و بارەگای بارزانییە ، پێی وایە دەكرا شۆڕش بەردەوام بێت و شۆڕش لە ڕووی مادی و سەربازییەوە دۆخی باش بووە. ئەو دەڵێت: شۆڕش پارەیەكی زۆری هەبوو كە بە بڕی (24) ملیۆن دیناری عێراقی ئەوكاتە دەخەمڵێنرا. بێجگە لە قازانجی فرۆشگاكانی شۆڕش. هەروەها لە ڕووی چەك و تەقەمەنییەوە لانی كەم (15) ملیۆن فیشەكی جۆراوجۆری تفەنگ و ڕەشاش و (500) هەزار گوللە تۆپی جۆراوجۆر و (60) هەزار پێشمەرگەی هەمیشەیی و زیاتر لە (40) هەزار هێزی بەرگریی میللی چەكدار و دەیان جۆر ڕەشاش و بازكا و تۆپی قورس و سووك و هاوەنی هەبوو.
هاوکات عیسا پەژمان دەڵێت ماوەیەك بەرلە شەڕی 1974،
62 ملیۆن دۆلار دراوەتە دەستی بارزانی. بۆیە ناكرێت بڵین شۆڕش توانای دارایی لاواز بووە. بەڵام پاش هەرەس پارەكەیان لە بانكەكانی دەرەوە خستە ناو حساباتی بنەماڵەكەوە و كەس نەیزانی چی بەسەرهات.
لەسەر کۆتا دیدارەی شا و مەلا مستەفا
ئەیوب بارزانی كە ئامۆزای مەسعوود بارزانییە و هەروەها دكتۆر مەحموود عوسمانیش كە ئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و ئەندام ئەو وەفدەش بووە كە دیداری شایان ئەنجام داوە هەردووكیان دەڵێن: مەلا مستەفا وتبووی: ئێمە میللەتی تۆین. مادام تۆ لە ڕێككەوتنەكە ڕازیت و قازانجی ئێرانی تێدایە كە دایكی ئێمەشە، ئێمەش هیچمان لەسەری نییە. ئێمە لەژێر فەرمانی ئێوەداین، بڵێ بمرن ئەمرین، بڵێ بژین ئەژین. ئێمە دڵسۆزی ئێوە بووین و دڵسۆزی ئێوەین و دڵسۆزی ئێوە ئەمێنینەوە.