بۆچی لە قوتابخانە هیچ فێرنابین ؟

‎لە هەموو وڵاتان خوێندن ,مەنهەج و شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە ،لە سەرەتاوە فێر 
‎ دەكرێ چۆن خۆی بنیات بنێت،بە داخەوە لە كوردستان مەنهە جێكی هەڵە پەیڕەو دەكرێ كە ڕێگایەكە بۆ دروست كردنی ڕۆبۆت ،مامۆستاش بە شێكە لەو ڕێگا هەڵەیە ئێستا سەیر دەكرێ هەركەس شەهادە داربوو پێی دەوترێ مامۆستا …!
‎كتێبێك  دەدات بە خوێندكارەكە دەڵێ لەبەری  بكە ڕێگا نادات خوێندكارەكە بیر بكاتەوە ئەوەی لە مێشكیدایە بینوسێ ،ئاخر زۆربەمان كێشەمان ئەوەیە شت لەبەر دەكەین لێی تێناگەین ..!
‎كام لە ئێمە بیری ماوە ٢ ساڵ بەر لە ئێستا چی خوێندوە ،؟
‎كام لە ئێمە جگە لە مەنهەج كتێبی دەرەكی دەخوێنێتەوە؟
‎بۆ چی مامۆستا هێندە دڵی لای دەرچون و دەرنەچونە هێندە ئاگای لە شێوازی فێربونی نییە؟
‎هەر لە سەرەتاوە پێمان دەڵێن ئەم بابەتە لەبەر بكە ناڵێ بیخوێنەوە ،ئاخر خوێندنەوە و لەبەر كردن زۆر جیاوازە مامۆستا بەخوندكارەكە دەڵێ سەعی نەكەی دەرناچی ئەو بابەتە لەبەر نەكەی دەرناچی 
‎خراپترین ڕێگا ئەوە گرنگی بە نمرە بدەیت ئامانجت ئەوە بێت ٢ تەلەبە بكەوێت بۆ ئەوەی مانگی ٩هات٢٥ هەزار زیاتر وەرگری..!
‎وشەیەك كە جوان نیە مامۆستا بەكاری بێنێت ئەو وشە ییە بە  خوندكارەكەت بڵێی تەمەڵ
‎هیچ كەس تەمەڵ نیە ….! تەمەڵ ئەو كەسەیە دوا ی ١٦ ساڵ خوێندن نەزانێت وانەكەی جوان شەرح بكات دوو خوێندكار بە جوانی لێی تێ نەگات
‎تەمەڵ ئەو كەسەیە لە چوار چێوەی ئەو وانەیەی پێی دراوە لا نەدات..؟
‎تەمەل ئەوەیە بیرو هۆشی لای موچەكەی بێت كە موچە نەهات زانست بوەستێ ..؟
‎لەگەڵ خێزانی شەڕی بووە داخی دڵی بە خوێندكارەكان. هەڵدەڕێژێت
‎ئاخر كێشەی كۆمەڵایەتی چۆن تێكەڵ بە قوتابخانە دەكرێ؟
‎كارەسات لێرەوەیە .تەحدادەكەم كام خوێندكارەی ناوی دەننێن تەمەڵ ئێوە ،گەر شێوازی وانەوتنەوەكەتان ڕێك بخەن خوێندكارەكە نەترسێنن یەك خوێندكار نا كەوێت ،
‎ئەوەی ڕۆژێك خوێندكار بوبێت باش دەزانێ كە وشەی تەمەڵ چەند ڕوخێنەرە
‎چی بكرێت باشە…..؟
‎پێش هەموو شتێك واز لە وشەی دەرچون دەرنەچون بێنن
‎دواتر وا لە خوێندكار بكەن بابەتێكە پەڕەیەكە لەبەر ی نە كات لێی تێبگات
‎جار جار لە دەرزەكە لابدەن و زانیاری دەرەكی ببەخشن كە ئەمە وا لەو خوێندكارە دەكا مێشكی بجوڵێ و وانەكەی لا خۆشتر بێت
‎هەڕەشەو لێدان لە هیچ وڵاتێك بونی نییە  ،زۆر گرنگە ڕووت خۆش بێت بەرامبەر خوێندكارەكان وانەكانی لائاسان بكەی بە جۆرێك حەزی بۆ گوێ گرتن و بەشداریكردن زیاتر بێت 
‎گرنگی بە غیابات مەدەن ،وا بكەن خوێندكارەكان خۆیان. حەزی وانەكەیان لا دروست بێت دڵ نیابە گەر تۆی مامۆستا توانیت سەركەوتوانە وانە بڵێیتەوە ئەوا خوێندكار خۆی دێت بەشدار دەبێت.
‎ئەمانەی كە باس كران مشتێكن لە خەرمانێك جیاوازی نیوان. خوێندكاران ڕابگرن بۆ دەبێ كوڕی یا كچی مامۆستا لە دەرگای ئیدارەوە لەگەڵ مامۆستا بێتە ژوور .بۆ دەبێ هەمیشە خوێندكاری مامۆستا لە یەكەمەكان بێت .
 
 
‎م.زیاد اسحد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *