لە زانکۆی سلێمانی، یەکێتی هێزی لەشی عێراق خولێکی تایبەت بە ڕاهێنەری و ناوبژیوانی بە بەشداری ٨٠ کەس ئەنجامدا، خولەکە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای شارەزای وڵاتانی میسر، ئەمریکا و باشووری عێراقەوە پێشکەش کرا.
دوو خانمی شارەزوور “هودا ئەحمەد “و “هاوین حارس” توانیان بە سەرکەوتوویی بەشداری لە خولەکەدا بکەن و بڕوانامەی پیشەیی لە بواری ڕاهێنەری و ناوبژیوانیدا بەدەست بهێنن.
ڕێکخست و پێداچوونەوە :کاشان قادر