شارەوانی شارەزوور : مۆڵەتی بیناتان پێ نەبێت کارەکانتان ڕادەگیرێ و بەڕێناکرێت 

شارەوانی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە سەردانی شارەوانی دەکەن، بۆ هەر مامەڵەیەکی وەک بەشداریکردن لە ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و تۆڕی کارەبا و تۆڕی ئاوەڕۆ، یان مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و زەوی و خانوو، دەبێت مۆڵەتی بینایان پێ بێت بەپێچەوانەوە، مامەڵەکانیان ڕادەگیرێ و بەڕێناکرێت،

هەروەها دەڵێن : پێشتر لە ١٧/١١/٢٠٢٤ هەموو لایەکمان لەم بارەیەوە ئاگادار کردوەتەوە ، کە پێش کردنەوەی هەر خانوویەک هاوڵاتی دەبێت داوای مۆڵەتی بینا بکات.

بۆیە جارێکی تر جەخت لەسەر ناوەڕۆکی ئاگاداری پێشوومان دەکەینەوە ،  تێبینیمان کردووە کە هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی شارەوانیمان دەکەن بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی بیناوە کارەکانیان دەوەستێت و ڕایناکرێ.

پێداچوونەوە و ڕێکخست : کاشان قادر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *