کۆبوونەوە لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ و چاودێریکردنی زیاتری بازاڕ ئەنجامدرا

ئەمڕۆ قائیمقامی شارەزوور لەگەڵ بەشێک لە لێپرسراوی فەرمانگەکان کۆبویەوە ن

قایمقامی قەزای شارەزوور ( رزگار غفور) ، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ لێپرسراوانی فەرمانگەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و لیژنەی رێکخستنی ناو بازاڕ ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە بارەگای قایمقامیەت بەڕێوەچوو، باس لە دانانی بەرنامەی ساڵی نوێی لیژنەکان و چۆنیەتی رێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی چاودێری بازاڕیش کرا.
دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل، کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی گرنگ دەرکران کە ئامانجیان خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانە.

ڕێکخستن و پێداچوونەوە : کاشان قادر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *