سەرەڕای بوونی بۆنێکی خۆش بە ماڵەکەت مۆم هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازیەکان
ههرچهنده مۆمی بۆن خۆش دەروونت ئارامدەکاتەوە و کەشێکی رۆمانسی و خۆش بە ماڵەکەت دەبەخشێت ، بەڵام له ههمان كاتیشداکاریگەری خراپی بۆ تەندروستیت هەیە، رهنگه ببێته هۆكارێك بۆ تووشبوونت به شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی هەناسەدان .
بەگوێرەی ژمارهیهك توێژینەوەی زانستی کاتێک مۆمێک دادەگیرسێنیت ، جگە لە بۆنەکەی دوکەڵ بڵاودەکاتەوە كه رێژەیەکی زۆر ژەهری تێدایە ، ئهمهش کاریگەری لەسەر سییەکان و کرداری هەناسەدان هەیە، هەروەها هەندێك جۆری بخور هۆكارن بۆ سووتانەوەی پێست. ئەگەر ژوورەکەت داخراوبێت مەترسییەکەی زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پێست و ئەکزیما.
لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی هەندێک جۆری مۆم هەیە هەڵم و گاز بڵاودەکاتەوە، کە ماددەی “فورمالدیهاید” بەرهەمدەهێنێت و زیانی هەیە ، بێگومان کاریگەری مۆم بۆ منداڵان و هەرزەکاران زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی رەبۆ، یان نەخۆشیەکانی دڵ وشێرپەنجەی سی و پێست
پسپۆڕان ڕوونیان كردووەتەوە كە ئەو مۆمانەی بە ڕێژەی 100% لە مۆمی مێش ههنگوین دروستكراون پێیاندەوترێت ( Bee wax)، بەسەلامەتترین جۆری مۆم هەژمار دەكرێن وەک لەم وێنەدا دیارە
ئامادەکردنی بابەت / کەژان سەلیم