کۆمەڵێک بەرهەم و خواردن هەیە کە پڕن لە سود بۆ لەش پێویستە لە ماڵەکانماندا هەبێت و لە ژەمەکاندا بەکاربێت کە بەسودن بۆ لەش ئەمانەن:
١- زەنجەبیل :
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سروشتی یە ، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان .
٢- سیر :
دژە بەکتریایی تیادایە ، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەر مابوون دا .
٣- مێخەک :
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت ، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت .
٤- نەعنا :
ئازار شکێنی سروشتی تیادایە کە مادەی( مێنتوڵ ) ە ، ئەگەر وەکو زەیت بەکار بھێنرێت بۆ مەساج کردن ، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت .
٥- سرکەی سپی :
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان ، چونکە دژە ھەوکردنو ئازار شکێنی تیادایە ، ئەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت .
٦- بیبەری سووری تون (شطة):
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان ، وەکو بەنجی مەوزوعی کار دەکات ، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەمدەکاتەوە …
٧- دار چینی :
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ، لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سووڕیخوێنیان چالاک نیە بەکار دێت …
٩- ئاو :
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش ، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبونی نامێنێت ، ھەروەھا لەئەژنۆ و شانیش دا .
١٠- شۆفان:
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشیە ژنانەکان کاریگەری ھەیە .
١١-زەیتی زەیتونی ئەسڵی : ئەمیش وەکو ئازارشکێنەکان کار دەکەن بەتایبەتی لە ئازاری قورگدا ، ھەروەھا خاسیەتی نەرم کردنەوەشیتیادایە کەجومگەکان نەرم دەکاتەوەو جوڵەیان ئاسان دەکات یارمەتی ئەو کەسانە ئەدات کە توشی داخورانی جومگەکان و ڕۆماتیزم بوون .
١٢-توتڕک و بلوبیری و توو و شلک : ئەمانە دژە ئوکسیدانت و دژە ھەوکردنیان تیایە ئازار کەم دەکەنەوە .
١٣-ناوکە کولەکە : مادەی مەگنیسیومیان تیادایە بە شێوەیەکی زۆر ، کە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی سەر ئێشە لەوکەسانەی شقیقەیان لەکەڵدایە .
١٤-ماسی سەلەمون : ڕێژەیەکی زۆر دژەھەوکەرەکان و ئۆمیگا ٣ تیادایە کەئازاری جومگەکان ناھێڵێت ، ھەروەھا جۆری ماسی تریشوەکو تونا ، سردین ماددەی ئۆمیگا ٦ یان بەڕێژەیەکی زۆر تیایە کەیارمەتی کەم کردنەوەی ھەوکردن ئەیەن .
١٥-زەردەچەوە : جۆرێکە لە بەھاراتەکان ، کە ئازار شکێن و دژە ھەوکردنی تیایە ، بینراوە ئەو نەخۆشانەی کە ڕۆماتیزم و داخورانیجومگەیان ھەیە کە ماددەی زەردەچەوەیان خواردووە بە شێوەی سەپڵمینتی (کورکمین ) ، جوڵەیان باشتر بووە و ئازاریان کەمتر بۆتەوە ، بەتایبەتی ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ بیبەری ڕەش دا ..ئەتوانرێت ھەمووی تێکەڵ بکرێت لەگەڵ زەنجەفیل دا و بەشێوەی چا بخورێتەوە لەگەڵھەنگویندا ..
د. ھەڤین کمال شاە محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن .
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئامادەکردنی /ئارەزوو کریم