کاریگەرییەکانی خەوتن لە شوێنی رووناک چین؟

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی هەناو باسی لەوەکرد، خەوتن لە شوێنی رووناک لە کوالێتی خەوتنەکە کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بەڵام باشتروایە کەسانی بەتەمەن لە شوێنی زۆر تاریکدا نەخەون.

جیۆرجی سابیگۆ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی بە ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیک”ی روسی راگەیاندووە:” سەیرکردنی تەلەفزیۆن و شاشەی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها خەوتن لە شوێنی رووناکدا لە کوالێتی خەوتنەکە کەمدەکاتەوە و وادەکات کەسەکە بۆ رۆژی دواتر بەبەردەوامی خەواڵووبێت “.

ئەوەشی خستووەتەڕوو:” خەوتن لەشوێنی رووناک مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان زیاد دەکات، تەنانەت دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم “.

ئەو پزیشکە رووسییە ئاماژەی بەوەشکردووە:” باشتروایە کەسانی بەتەمەن لە شوێنی زۆر تاریکدا نەخەون، بۆ ئەوەی بتوانن شەوان لەکاتی هەستان لەخەو بۆ تەوالێتکردن، یان ئاوخواردنەوە نەکەون و زیانیان پێنەگات، لەبەر ئەوەی زۆربەی بەتەمەنەکان بینایی چاویان لاوازە “.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *