تۆی هاوڵاتی دەتوانیت ئێستا کیلک لەو لینکە بکەیت لەپۆستەکەدا دانراو و دەنگی خۆت بدەیت بەبێ داخڵ بوون و پێویست بوون بە هیچ زانیاریەک ، داواکارین لە کاتی هەڵبژاردنەکەتدا ڕەچاووی ئەم خاڵانە بکەن، دووربن لە پێوەری ( حیزبی و ئاشنایەتی و هاوڕێیەتی ) ، هەڵبژاردنەکە بە مەبەستی نیشاندانی باشترین فەرمانگەی خزمەتگوزارە بۆ هاوڵاتیان و ناوچەکە، تا لە ساڵی داهاتوودا فەرمەنگەکانی دیکەش هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ خزمەتکردن .
- ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی فەرمانگەکە بە هاوڵاتیان و ناوچەکە .
- توانا و ئاستی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەکان لە ڕایکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیاندا .
- پابەندبوونی فەرمانگەکە بە دەستپیک و کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی .
- مامەڵەی بەڕێوەبەر و کارمەند لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ فەرمانگەکە .
- هەر پێوەرێک کە ویژدانتان ئاسوودە دەکات لە کاتی دەنگداندا دەنگی خۆتان بدەن .
کلیک بکە بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردن
تێبینی / ئەنجامدانی ڕاپرسی پەیوەستە بەو هاوڵاتیانەی کە وەڵام دەدەنەوە ، لەڕووی پراکتیکیەوە ١٠٠٪ ناتوانرێت پشتی پێ ببەسرێت ، بەڵام نزیکە لە حەقیقەت و ژیانی هاولاتیانەوە ، ئەتوانین بڵێین ٧٠٪ نزیکە لە ڕاستیەوە ، بەپێی پێوەرە زانستیەکان .