خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شارەزوور

کوردستان لەماوەی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردیدا بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەک ئاڵۆزبووە کە ئومێدی گۆڕانکاری لەناخی مرۆڤی کوردا وەک مەحاڵی لێهاتووە.
ئەو ناڕوونی و نادیاریەی لەپەیوەندیەکانی حزب و حکومەت بە وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆ هێندەی تر ئاسۆی گۆڕانکاری تەڵخ کردووە.
نەبوونی ئۆپزسیۆن و ڕابەرێک کە پێشەوایەتی ناڕەزایی و توڕەیی خەڵک بکات هۆکاری سەرەکی چەقوەستاوی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانە، هەربۆیە کاتێک دەبینین لەخۆپیشاندانی ئەمڕۆی شارەزوور ئەوەی هاتە سەرشەقام بەشێکی زۆری مێردمنداڵ و هەرزەکار بوون کە هەندێ کاری نەشیاو و نەگونجاویان ئەنجامدا کەبەداخەوە بووە هۆی ناشیرینکردنی سیمای شار و نیگەرانی هاوڵاتیان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *