ناوەندی هەواڵ – علی ئەحمەد
ئێوارەی دوێنی ٢٠٢٢/٧/٣٠ لە قەزای شارەزوور ئۆتۆمبیلێک لە یەکێک لە شەقامە سەرەکیەکانی ناو سەنتەری قەزاکە لە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ دەدات بەناوی ( دینا زانا عمر ) دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .
لە ساتی ناشتنی تەرمی ( دینا )دا لە گۆڕستانی زەڕایەن کەس و کاری لە شۆفێرەکە خۆشبوون , باسیان لەوە کرد تەنها لەبەر خاتری خودا و پێغمبەر ئەم کارە دەکەن .
شایەنی باسە لە ماوەی یەک مانگدا ئەمە دووەم ڕووداوە کە دوو منداڵ بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبیلەوە لە قەزای شارەزوور گیانیان لە دەستدا ، کەس و کاری هەردوولاش لە شۆفێرەکان خۆشبوون .
ئەمڕۆ لە مزگەوتی شێج مەعروفی نێرگزەجاڕ ( مزگەوتی شێخ جەمال ) لە قەزای شارەزوور پرسەی ( دینا زانا ) بەڕێوەدەچێت .