لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمرۆ ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٢ ، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنین”.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر٨ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەم لینکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سەرەڕای ئەوەی ئه‌نجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنێت، ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگاكان له ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و خوێندنی ئیسلامی و پیشه‌ییش راده‌گه‌یه‌نێت.
لە سنووری پارێزگای هەولێر ٤٢ هەزار و ١١٢ خوێندکار، لە دهۆک ٢٩ هەزار و ٨٤٥ خوێندکار، لە سلێمانی ٢٨ هەزار و ٧٢٨ خوێندکار و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و ٧٢٩ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی ١٢یان کرد.