دابەشکردنی جل و بەرگ بەسەر کەسوکاری شەهید لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز – کاراوان کەریم
ڕۆژی یەک شەمە 3/18 لە ناحییەی وارماوا سەربەقەزای شارەزوور  کۆمەڵەی زامی کوردستان هه ستان بەدابەشکردنی جلوبەرگ بەسەر کەسو کاری  شەهیدانی  دەستی داعش.
سەردار غەفور  سەرۆکی کۆمەڵەی زامی کوردستان  بەشارەزوور نیوزی ڕاگەیاند :  ئێمە وەک کۆمەڵەی زامی کوردستان 24 / 2 / 2018 دەستمان کرد بەم پرۆژەیە،  ئەمە یەکەم چالاکی و کۆتا چالاکیمان نیە ، ئێمە هەموو ساڵێک لە جەژن و بۆنەکاندا لە ڕێگەی سپۆنسەرەوە هەوڵدەدەین جل و بەرگ بۆ کۆمەڵێک منداڵی شەهید و پێشمەرگە و خێرانی ئاسایی کەم دەرامەت دابین بکەین ،ئێستاش هاتوینەتە سنوری شارەزوور و ناحیەی وارماوا.
وتیشی : ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا پێشانگایەکمان کردەوە بەئامانجی ئەوەی داهاتی پێشانگاکە خەرج بکریت بۆ مندالان ,  ڕێژەیەکی زۆر منداڵ لای ئێمە خۆیان تۆمار کردووە زیاتر (2000 ) منداڵمان لایە بەڵام خۆشبەختانە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی کردین و ئەو ئەرکەی خستە ئەستۆی خۆی و بەڵێنی پێداین پێداویستیەکان دابین بکات .
ناوبراو وتی :  پڕۆژەکە درێژەی دەبێت و هەوڵ دەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا سنورەکانی تریش بەسەرکەینەوە وەنزیکەی (1000 ) منداڵ جل و بەرگی بۆ کراوە ، هەمووشی منداڵی شەهید و پێشمەرگە نیە و منداڵی چین و توێژەکانی کەشی تێدایە ، ئێمە لەڕووی

مرۆڤایەتیەکەیەوە سەیر دەکەین و جیاوازی ناکەین بەڵام کەسوکاری شەهید بە پلەی یەکەم لەپێش هەموویانەوەیە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *